سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

ناوە جوانە تەواوەکانی خوای گەورە

أغسطس 23, 2022

 خوای گەورە دەفەرموێت: [ وَلِلَّهِ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَىٰ فَادْعُوهُ بِهَا ۖ وَذَرُوا الَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِي أَسْمَائِهِ ۚ سَيُجْزَوْنَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ] (الأعراف: ١٨٠)

واتە: بۆ خوای گەورەیە تەواوو جوانترینی ناوەکان، جا تەنھا بەو ناوانە لێی بپاڕێنەوەء عیبادەت بکەن و واز لەوکەسانە  بھێنن کە لە ڕاستێتی ناوەکانی لادەدەنء ھاوبەشی بۆ پەیدا دەکەنء ناوی تری لـآ دادەتاشن، بە سزای کردەوەی خۆیان دەگەن.

تفسیر ابن کثیر ٢/٤٤٢، وأنظر مجموع الفتاوي شیخ الإسلام٦/١٤١. 

وە پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت: (( إنّ للهِ تِسعةَ وَتِسعينَ إسماً، مِائةً إلاّ واحِداً، مَنْ أحصاها دَخَلَ الجَنّةَ)).

أخرجە البخاري(٢٧٣٦) ومسلم(٢٦٧٧).

وە لە ریوایەتێکی تریدا: (( لِلَّهِ تِسْعَةٌ وَتِسْعُونَ اسْمًا، مِائَةٌ إِلَّا وَاحِدًا، لَا يَحْفَظُهَا أَحَدٌ إِلَّا دَخَلَ الْجَنَّةَ، وَهُوَ وَتْرٌ يُحِبُّ الْوَتْرَ)).

البخاري(٦٤١٠).

واتە: خوای گەورە نەوەدو نۆ ناوی ھەیە، لە سەد یەکی کەمە، ھەر کەسآ بیژمێرێت ولەبەری بکات (کە ئەمە وتەی بوخاری و زۆربەی زانایانە، وە ووتراوە لە ماناو مەدلولەکانی تێبگات، وە ووتراوە ماناکەی بزانآو بڕوای پێی ھەبێت، وە وتراوە تا ئەتوانآ خۆی بەماناکەی بڕازێنێتەوە) دەچێتە بەھەشتەوە، وە خوای گەورە تاکەو تاکی پآخۆشە.

 تێبینی(١): ئیبن القیم (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) پلەکانی لەبەرکردنی ناوەکانی خوای گەورەی دیاری کردووەو فەرمویەتی: (پلەی یەکەم: لەبەرکردن و ژماردنی ناوەکان.

دووەم: تێگەیشتن لە ماناو مەدلولەکانی. پلەی سێیەم: پاڕانەوە پێی، ھەروەک خوای گەورە دەفەرموێت: [وَلِلّهِ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا] ئەمیش دوو پلەیە:

یەکەمیان پاڕانەوەی ستایش و پەرستش،

دووەمیش: پاڕانەوەی داواکردن ، جا ستایشی خوا ناکرێت بە غەیری ناوە جوان و سیفاتە بەرزەکانی، ھەروەھا لێشی داوا ناکرێت بەو ناوو سیفاتانە نەبێت. ھەر بۆیە نابێ بوترێت: ئەی بوون، ئەی زات، ئەی شت، لێم خۆشبەو رەحمم پێ بکە، بەڵکو لە ھەموو پێویستییەکدا بە ناوێک دەپاڕێیتەوە کە گونجاو بێت لەگەڵ ئەو پێویستییەدا، بەمەش کەسەکە تەوەسول دەکات بۆ لای خوا بەو ناوە، بۆ نمونە دەڵێ: (یاغفّار) لێم خۆشبە ھەر تۆ لێبوردەو بە بەزەییت، (یا رزّاق) رزقم بدە خۆت رۆزی دەرو بەخشندەیت...وە بەم جۆرە... بدائع الفوائد: ١/١٤٨.

تێبینی(٢): زاناکان دەفەرموون خوای گەورە ھەر ئەم نەوەدو نۆ ناوەی نییە و بەس، بەڵکو زیاد لە(١٥٠) ناویان ھێناوە  لە قورئان و سوننەتدا، وە زیادەی دوای فەرموودەکە کە ناوەکانی ھێناوەو ژماردوویەتی و ئیمامی الترمژی ڕیوایەتی کردووە لە ئەبی ھورەیرەوە(ڕەزای خوای لێ بێت) ضَعیفە وەک الحافظ دەفەرموێت لە (الفتح)دا (١١/٢١٥)، وە ئیبن تەیمیە لە (مجموع الفتاوی) (٢٢/٤٨٢) باسی ئەوە دەکات کە ئەو زیادەیە ووتەی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) نییە بە ھاودەنگی شارەزایان بە فەرموودەکە، بەڵکو وەلیدی کوڕی موسلیم کە یەکێکە لە ڕاویەکانی لە شێخەکانییەوە کۆی کردۆتەوە.

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©