سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

پاڕانەوە (الدُّعا‌ء)

أغسطس 23, 2022

 خوای گەورە دەفەرموێت: [وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ] (غافر:60)

واتە: خوای پەروەردگارتان فەرمانتان پێ‌دەكات بە پاڕانەوەو بەڵێنی داونەتێ‌ بە وەڵام دانەوەی، ئەوانەی لە پەرستش و پاڕانەوە لێم و تەوحیدم یاخین ئەچنە دۆزەخەوە بە بێ‌ڕێزی و سەرشۆڕی و ڕیسوایی.

 وە دەفەرموێت: [وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ] (البقرە:186)

واتە: ئەگەر بەندەكانم پرسیاریان لێ‌ كردی لە بارەی منەوە ئەوە من نزیكم لێیانەوە، وەڵامی پاڕانەوەیان دەدەمەوە ئەگەر لێم بپاڕێتەوەو داوا بكات، دەبا ئەوانیش وەڵامی فەرمانەكانی من بدەنەوەو باوەڕی تەواوم پێ‌بێنن بۆ ئەوەی ڕێگای ڕاست بدۆزنەوە.

 پێغەمبەریش(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: ((الدُّعاءُ هُوَ العِبادَةُ، وَقالَ رَبُّكُمُ [ادعُوني أستَجِبْ لـَكُم])). أبو داود 2/78 والترمذي 5/211 و ابن ماجه 2/1258 وانظر صحيح الجامع الصغير 3/150 وصحيح ابن ماجه 2/324 .

واتە: پاڕانەوە پەرستشە. پەروەردگارتان دەفەرموێ‌: لێم بپاڕێنەوە وەڵامتان دەدەمەوە.

 وە دەفەرموێت(صلى الله عليه وسلم): ((إنّ رَبَّكُم تَبَارَكَ وَتَعالى حَييٌ كَريمٌ يَستَحي مِن عَبْدِهِ إذا رَفَعَ يَدَيهِ إلَيهِ أن يَرُدَّهُما صِفراً)) أخرجه أبوداود 2/78 والترمذي 5/557 وابن ماجه 2/1271 وقال ابن حجر: سنده جيد. وانظر صحيح الترمذى 3/179.

واتە: پەروەردگاری پاك و بەرزی ئێوە بەشەرم بەڕێزە شەرمی لێ‌ دێت كاتێك بەندەیەكی هەردوو دەستی بۆ بەرزبكاتەوەو بپاڕێتەوە كە بەبێ‌ ئومێدی و بە بەتاڵی بگەڕێنێتەوە.

 وە دەفەرموێت(صلى الله عليه وسلم): ((ما مِنْ مُسلمٍ يَدعُو اللهَ بدَعوةٍ ليسَ فِيها إثمٌ وَلا قَطِيعةُ رَحِمٍ إلاّ أعطاهُ اللهُ بها إحدَى ثلاثٍ: إمّا أنْ تَعَجَّلَ لَهُ دَعْوَتُهُ، وَإمّا أنْ يَدَّخرها لهُ في الآخرةِ، وَإمّا أنْ يَصرِفَ عَنْهُ مِنَ السُّوءِ مِثلَها، قالوا: إذاً نُكْثِرَ، قالَ: أللهُ أكثَر)). الترمذي 5/566 و 5/462 وأحمد 3/18 وانظر صحيح الجامع 5/116 وصحيح الترمذي 3/140.

واتە: هیچ موسڵمانێك نییە كە بپاڕێتەوە لە خوای گەورە بەداواكارییەك كە تاوان‌و بێ‌ بەزەیی نەبێت ئیلا خوای گەورە یەكێك لەم سێ‌ شتەی دەداتێ‌:

1- یان پاڕانەوەكەی بۆ پێش دەخات‌و گیرا دەبێت.

2- یان بۆی هەڵدەگرێ‌ بۆ پاداشتی قیامەت.

3- یان بەئەندازەی پاڕانەوەكەی خراپەو بەڵای لێ‌ دوور دەخاتەوە، وتیان: كەواتە زۆر دەپاڕێینەوە، ئەویش فەرمووی: خوای گەورە زۆرتر پاداشتتان پێ‌ دەبەخشێ‌.

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©