سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

فەزڵی صەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم)

أغسطس 21, 2022

 خوای گەورە دەفەرموێ‌: [إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا] (الأحزاب: 56)

واتە: بە دڵنیاییەوە خواو مەلائیكەتەكانی صەڵاوات دەدەن لەسەر پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)، ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە ئێوەش (صەڵاوات)ی لەسەر بدەن و سەلامی لێ بكەن.

 1- وە دەفەرموێت(صلى الله عليه وسلم): ((البَخيلُ مَنْ ذُكِرْتُ عِندَهُ فَلَمْ يُصَلِّ عَلَيَّ)). الترمذي 5/551 برقم(3546) وغيره وانظر صحيح الجامع 3/25 برقم(2787) وصحيح الترمذي 3/177.

واتە: بەخیل ئەو كەسەیە كە لە لایدا ناوم دێنن و صەڵاواتم لەسەر نادات.

2- وە دەفەرموێت(صلى الله عليه وسلم): ((لا تَجعَلوا قَبْرِي عِيداً، وَصَلُّوا عَلَيَّ، فَإِنَّ صَلاتَكُمْ تَبلُغُني حَيثُ كُنْتُمْ)). أبوداود 2/218 برقم(2042) وأحمد 2/367 وصحَّحه الألباني في صحيح أبي داود 2/383.

واتە: دوای خۆم گۆڕەكەم مەكەن بە شوێنی كۆبونەوەو یادەوەری و جێگای ئاهەنگ گێڕان (یان جێگایەك بۆ صەڵاوات دان بێن بۆ لام)، وەصەڵاواتم لەسەر بدەن، چونكە صەڵاواتەكانتانم پێ‌ دەگات لە هەرشوێنێك بن.

 3- عَنْ أَبِي بَكْرٍ(رَضِيَ اللهُ عَنْهُ) قَالَ: قَالَ رَسُوْلُ اللهِ(صلى الله عليه وسلم): (( أَكْثِرُوا الصَّلاَةَ عَلَيَّ، فَإِنَّ اللهَ وَكَّلَ بِي مَلَكاً عِنْدَ قَبْرِي، فَإِذَا صَلِّى عَلَىَّ رَجُلٌ مِنْ أُمَّتِي، قَالَ لِي ذَلِكَ الْمَلَك: يَا مُحَمَّد إِنَّ فُلاَنَ ابْنَ فُلاَنٍ صَلَّى عَلَيْكَ السَّاعةَ)). رواه الديلمي (1/1/31) وحسَّنه الألباني في السلسلة الصحيحة(1530) وصحيح الجامع(1207).

واتە: زۆر صەڵاواتم لەسەر بدەن، چونكە بە دڵنیاییەوە خوای گەورە مەلائیكەتێكی دیاری كردووە لای گۆڕەكەمدا، هەركات پیاوێك لە ئوممەتەكەم صەلاواتم لەسەر دەدات ئەو مەلائیكەتە پێم دەڵێت: ئەی محمد فڵانی كوڕی فڵان ئێستا صڵاواتی لەسەر دایت.

 4- پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: ((مَنْ صَلّى علَيَّ صَلاةً صَلّى اللهُ عَلَيهِ بِها عَشْراً)). أخرجه مسلم 1/288 برقم(408).

واتە: هەركەسێك یەك صەڵاواتم لەسەر بدات خوای گەورە بە هۆیەوە (دە) صەڵاواتی لەسەر دەدات.

 ئيمامى(الطيبي) دەفەرموێت: ( ئەگونجێ‌ ئەو صڵاواتەی خوای گەورە ڕواڵەتەكەی ووتەو قسەیەك بێت كە مەلائیكەتەكان دەیبیستن، بۆ ڕێزلێنانێكە بۆ ئەو كەسەی كە صڵاواتەكەی داوەو تەكریمە بۆ ئەو، وەك خوای گەورە لە فەرموودەی قودسیدا دەفەرموێ‌: (( وإنْ ذَكَرَني في مَلأٍ ذكرتهُ في مَلأٍ خيرٍ مِنْهُم..)). واتە: ئەگەر ئەگەر لە ناو كۆمەڵێكدا یادم بكات، منیش لە ناو كۆمەڵێكی لەوان چاكتردا باسی دەكەم). برِوانة تحفة الأحوذي(2/620-621).

 5- وە دەفەرموێت(صلى الله عليه وسلم): ((إنَّ للهِ مَلآئِكَةً سَيّاحِينَ في الأرضِ، يُبَلِّغوني مِنْ أُمَّتي السَّلامَ)). النسائي3/43 والحاكم 2/421، وصحَّحه الألباني في صحيح النسائي 1/274.

واتە: خوای گەورە چەند مەلائیكەتێكی گەڕۆكی هەیە لە زەویدا كە سڵاوی ئومەتەكەمم پێ‌ دەگەیەنن كە لێم دەكەن.

 6- وە دەفەرموێت(صلى الله عليه وسلم): ((ما مِنْ أَحَدٍ يُسَلِّمُ عَلَيَّ، إلاّ رَدَّ اللهُ عَلَيَّ رُوحِيَ، حَتَّى أَرُدَّ عَلَيهِ السَّلامَ )). أبوداود برقم (2041) وحسَّنه الألباني في صحيح أبي داود 1/283.

واتە: هیچ كەسێك نییە كە سڵاوم لێ‌ بكات ئیلا خوای گەورە ڕۆحـەكــەم بۆ دەگـێڕێـتـەوە (یان پێشتر وەك پێغەمبەرانی تریش ڕۆحەكەم بۆ لاشەم گەڕاوەتەوە) هـەتــا وەڵامـی سـڵاوەكـەی دەدەمــەوە.

 7- عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ(رَضيَ اللهُ عَنهُ) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ(صلى الله عليه وسلم):(( رَغِمَ أَنْفُ رَجُلٍ ذُكِرْتُ عِنْدَهُ فَلَمْ يُصَلِّ عَلَيَّ، وَرَغِمَ أَنْفُ رَجُلٍ دَخَلَ عَلَيْهِ رَمَضَانُ ثُمَّ انْسَلَخَ قَبْلَ أَنْ يُغْفَرَ لَهُ، وَرَغِمَ أَنْفُ رَجُلٍ أَدْرَكَ عِنْدَهُ أَبَوَاهُ الْكِبَرَ فَلَمْ يُدْخِلَاهُ الْجَنَّةَ)). رواه الترمذي(3545) وقال: حديث حسن غريب، وقال الألباني: حسن صحيح، أنظر صحيح الترغيب والترهيب2/139 برقم(1680). والمشكاة(927) والتعليق الرغيب(2/283) وفضل الصلاة على النبي(صلى الله عليه وسلم)(16).

واتە: لوتی ئەو كەسە خۆڵاوی بێت و زەلیل بێت كە لە لایدا ناوی من دەبرێت و صەڵاواتم لەسەر نادات، وە لوتی ئەو كەسە خۆڵاوی بێت مانگی ڕەمەزان دێت بەسەریدا پاشان مانگەكە دەڕوات پێش ئەوەی ئەوەندە كرداری چاكی كردبێت خوای گەورە لێی خۆش بووبێت، وە لوتی ئەو كەسە خۆڵاوی بێت كە دایك و باوكی لە لایدا بن و كەوتبنە تەمەنی پیرییەوە كەچی نەیتوانیبێت بە هۆی چاكە كردن لەگەڵیان بچێتە بەهەشتەوە.

 8- وە دەفەرموێت(صلى الله عليه وسلم): ((مَن صَلَّى عَلَيَّ واحِدَةً صَلَّى اللهُ عَلَيهِ عَشرَ صَلَوات، وَحَطَّ عَنهُ عَشْرَ خَطيئاتٍ، وَرَفَعَ لَهُ عَشرَ دَرَجاتٍ)). رواه أحمد في المسند، والبخاري في الأدب المفرد والنسائي والحاكم في المستدرك، وصحَّحه الألباني في صحيح الجامع(6359) وصحيح الترغيب والترهيب(1657).

واتە: هەركەسێك یەك صەڵەواتم لەسەر بدات خوای گەورە (دە) صەڵەواتی لەسەر دەدات و (دە) تاوانی دەسڕێتەوەو (دە) پلە بەرزی دەكاتەوە.


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©