سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

بڵاوكردنەوەی سڵاو

أغسطس 21, 2022

1- پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: ((لاتَدخُلُوا الجَنّةَ حَتَّى تُؤْمِنُوا، وَلا تُؤمِنوا حَتّى تَحابُّوا، أوَلا أدُلُّكُمْ عَلَى شَيءٍ إذا فَعَلْتُمُوُهُ تَحابَبْتُمْ؟ أفْشُوا السَّلامَ بَينَكُمْ ))).مسلم برقم(54) وغيره.

واتە: ناچنە بەهەشتەوە هەتا بڕواتان نەبێ‌و بڕواو ئیمانی تەواوتان نابێ‌ هەتا یەكتریتان خۆش نەوێ‌، ئایا شتێكیان پێ‌ بڵێم ئەگەر بیكەن لە ناویەكدا خۆشەویست دەبن لای یەك؟ سڵاو زۆر بڵاوبكەنەوە لە ناو خۆتاندا.

2- ((أَفْشُوا السَّلَامَ تَسْلَمُوا)). رواه البخاري في الأدب المفرد(477/1266) وأحمد4/286 وأبويعلى وابن حبان وأبونعيم. زاد البخاري: (وَالْأَشَرَةُ أَشَرُّ) قال أبو معاوية: الأشرة: العبث. وحسَّنه الألباني في صحيح الجامع برقم(1087). والسلسلة الصحيحة3/480 برقم(1493).

واتە: سەلام بڵاوبكەنەوە لە ناو خۆتاندا سەلامەت دەبن (لە هەموو هۆكارێكی پەرتەوازەیی و جیاجیایی).

 2- وە عەمماری كوڕی یاسر(ڕەزای خوا لێ‌ بێت) دەفەرموێت:

((ثَلاثٌ مَنْ جَمَعَهُنَّ فَقَد جَمَعَ الإيمانَ: الإنصافُ مِن نَفْسِكَ، وَبَذلُ السَّلامِ لِلعالَمِ، وَالإنفْاقُ مِنَ الإقْتارِ)). البخاري مع الفتح 1/82 قبل حديث رقم(28) عن عَمّار(رضي الله عنه) موقوفاً مُعلقاً.

واتە: سێ‌ شت هەن هەركەسێك لە خۆیدا كۆی بكاتەوە ئەوا (فەزائیل و خەسڵەتەكانی) ئیمانی كۆكردۆتەوە: ویژدان هەبوون لە حوكم داندا بەرامبەر خۆت، وە سڵاوكردن لە خەڵكی، وە بەخشین لە كاتی كەم دەستی و هەژاری.

 3- وە لە عبدالله ی كوڕی عومەرەوە(ڕەزای خوایان لەسەر بێت): كەوا پیاوێك پرسیاری كرد لە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) كە كام ئیسلام بوونە چاكە بۆم؟ (واتە كام ئادابەی ئیسلام و هەڵگرانی چاكە)، فەرمووی: ((تُطعِمُ الطَّعامَ، وَتَقرَأُ السَّلامَ عَلَى مَنْ عَرَفْتَ وَمَنْ لَمْ تَعْرِف)). البخاري مع الفتح 1/55 برقم(12) ومسلم 1/65 برقم(39).

واتە: خواردن ببەخشەو سڵاو بكە لەو كەسەی كە دەیناسی و ئەوەش كە نایناسیت.



زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©