1-پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەگەر شتێكی خۆشی بەسەردا بهاتایە دەیفەرموو: ((ألحَمْدُللهِ الَّذي بِنِعْمَتِهِ تَتِمُّ الصّالحِاتُ)).
واتە: هەموو سوپاس و ستایشێك بۆ ئەو خوایەی كە بە نیعمەتی ئەوەوە هەموو چاكەكان تەواو دەبێ.
وە ئەگەر شتێكی ناخۆشی بەسەردا بهاتایە دەیفەرموو:
(( ألحَمْدُللهِ عَلی كُلِّ حالٍ )). واتە: هەموو سوپاس و ستایشێك بۆ خوایە لەسەر هەموو بارێك. أخرجه ابن السني في عمل اليوم والليلة برقم(378) والحاكم وصحَّحه 1/ 499 وصحَّحه الألباني في صحيح الجامع 4/201 برقم(4640).