سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

نزاو زیكری گەڕانەوە لە گەشت

أغسطس 21, 2022

 لە ابن عمرەوە (ڕەزای خوایان لـێ‌ بێت): پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەگەر لە غەزا یان لە حەج یان عومرە بگەڕایەتەوە لەسەر هەموو بەرزایییەك سێ‌ جار (الله اكبر)ی دەكردو پاشان دەیفەرموو: ((لا إلهَ إلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَريكَ لَهُ، لَهُ المُلْكُ وَلَهُ الحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيءٍ قَدِيرٌ، آيبونَ، تائِبونَ، عابِدونَ، ساجِدونَ، لِرَبِّنا حامِدونَ، صَدَقَ اللهُ وَعْدَهُ، وَنَصَرَ عَبْدَهُ، وَهَزَمَ الأحزابَ وَحْدَهُ)). البخاري برقم(4116) ومسلم 2/980 برقم(1344) .

واتە: هیچ پەرستراوێك نییە بەهەق جگە لە (الله) تاكی بێ‌ هاوەڵە، هەموو موڵك‌و ستایشێك بۆ ئەوەو بەسەر هەموو شتێكدا بە توانایە، گەڕاینەوە بە تەوبەكردن‌و پەرستش كردن (لەسەرخستنی دینەكەی)‌و كوڕنوش بردنەوە، سوپاس و ستایشی پەروەردگارمان دەكەین، خوای گەورە بەڵێنەكەی بە ڕاست بەجێهێناو بەندەكەی خۆی سەرخست‌و بەتەنها خۆی هەموو كۆمەڵاو پارتەكانی شكاند (بە بێ‌ كوشتاری كەس).


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©