سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

لە كاتی بارینی یەكەم باراندا چی دەكات؟

أغسطس 21, 2022

 قَالَ أَنَسٌ: أَصَابَنَا وَنَحْنُ مَعَ رَسُولِ اللهِ(صلى الله عليه وسلم) مَطَرٌ، قَالَ: فَحَسَرَ رَسُولُ اللهِ(صلى الله عليه وسلم) ثَوْبَهُ حَتَّى أَصَابَهُ مِنَ الْمَطَرِ. فَقُلْنَا: يَا رَسُولَ اللهِ لِمَ صَنَعْتَ هَذَا؟ قَالَ: (( لِأَنَّهُ حَدِيثُ عَهْدٍ بِرَبِّهِ تَعَالَى)). مسلم برقم(898).

واتە: ئێمە لە خزمەت پێغەمبەری خوادا(صلى الله عليه وسلم) بوین بارانمان بەسەردا باری، پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) هەندێك لە پۆشاكەكەی لابرد هەتا لاشەی لە بارانەكەی بەركەوت، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) بۆچی ئاوات كرد؟ فەرموی: لەبەر ئەوەی تازە خەلق بووەو لە لایەن خوای پەروەردگارییەوە دابەزیوە.

 تێبینی: ئیمامی نەوەوی(رەحمەتی خوای لـێ‌ بێت) فەرمویەتی: (...لەم فەرمودەیەشدا بە پێی ووتەی هاوەڵانمان (لە شافعییەكان) بەڵگەی ئەوەی تیایە كە موستەحەبە لە كاتی یەكەم باراندا هەندێك لە لاشەی بێجگە لە عەورەتی دەربخات تا بارانەكەی بەربكەوێت، ئەمەشیان كردۆتە بەڵگە، وە ئەوەشی تیایە كە ئەگەر كەسانێك شتێكیان لە یەكێكی بەڕێزتر بینی و نەیاندەزانی چییە پرسیاری لێ‌ بكەن تا فێری ببن و كاری پێ‌ بكەن و غەیری خۆشی لێ‌ شارەزا بكەن). شرح النووي على مسلم (3/302) برقم(1494).


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©