((إنّ للهِ ما أخَذَ، وَلَهُ ما أعطى، وَكُلُّ شَيءٍ عِندَهُ بِأجَلٍ مُسَمَّى... فلتَصْبـِرْ وَلتَحْتَسِبْ)). البخاري 2/80 برقم(1284) ومسلم 2/636برقم(923).
واتە: خوا خاوەنی ئەو شتەیە كە دەیباتەوەو خاوەنی ئەوەشە كە دەیبەخشێ، وە هەموو شتێك لە لای ئەو (لە بردنەوەو بەخشین) بە كات و بە ئەجەلێكی دیاری كراوە، سا ئارام بگرەو ڕازیبە بەم تاقیكردنەوەو موسیبەتە بە نیازی پاداشتبە لە خوای گەورە.
واتە: هیچ ئیماندارێك نییە كە سەرەخۆشی لە براكەی بكات لە كاتی توش بوونیدا بە موسیبەتێك، ئیلا خوای گەورە لە ڕۆژی دواییدا پۆشاكی ڕێز دەكات بە بەریدا.