واتە: پاكی و بێ كەم و كورتی و گەورەیی بۆ پەروەردگاری زۆر بەرزم.
واتە: خوایە پاكی و بێ كەم و كورتی و گەورەیی بۆ تۆیە پەروەردگارمان ستایش لایەقی تۆیە، سا خوایە لێم خۆشبە.
واتە: ئەی خوایە پاكی و بێ كەم و كورتی و گەورەیی و پیرۆزی لایەقی تۆیە پەروەردگاری مەلائیكەتەكان و ڕۆح.
واتە: خوایە تەنها كوڕنووشم بۆ تۆ بردو باوەڕم تەنها بە تۆ هێناوەو تەسلیمی تۆ بووم، ڕووم كوڕنوشی برد بۆ ئەو خوایەی كە بەدیهێناوەو وێنەی كێشاوەو بیستن و بینینی بۆ كردۆتەوە، پاكی و بێ كەم و كورتی و گەورەیی بۆ (الله)ی چاكترینی شێوەكێشان.
واتە: پاكی و بێ كەم و كورتی و گەورەیی بۆ تۆیە ئەی خاوەنی قەهرو تەصەروفی بێ سنوورو موڵك و گەورەیی و مەزنی.
واتە: خوایە لە هەموو گوناهەكانم خۆش ببە: كەم و زۆری، سەرەتاو كۆتایی و ئاشكراو پەنهانی.
واتە: خوایە پەنا ئەگرم بە ڕەزای تۆ لە ناڕازی بوونت، وە پەنا ئەگرم بە لێبووردەیت لە سزادانت، وە پەنا ئەگرم پێت (لەوەی لێم ناڕازی بیت یان سزام بدەیت)، ناتوانم ستایشی تۆ بژمێرم، تۆ بەو جۆرەی كە خۆت ستایشی خۆتت كردووە.
ابن القیم فەرمویەتی: (شێخمان (واتە ابن تیمیە) فەرمویەتی: ڕاسترین ووتە ئەوەیە وەك یەك وان، وەستان چاكترە بە زیكرەكەی كە بریتییە لە قورئان خوێندن، وە سەجدەش باشترە بە شێوەكەی چونكە شێوەی سەجدە باشترە لە شێوەی وەستان، وەزیكری وەستانیش باشترە لە زیكری سوجدەكان). انظر: زاد المعاد 1/228.