سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

ئەو نزایەی بۆ دەركردنی فێڵی شەیطان و دارودەستەكەی دەووترێ‌

أغسطس 22, 2022

 پیاوێك پرسیاری كرد لە عبدالرحمن ی كوڕی خەنبەش التمیمی(ڕەزای خوای لێ بێت) و فەرموی: ئەو كاتەی شەیطانەكان ویستیان زیان بدەن لە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەو چی كرد؟ فەرموی: شەیطانەكان لە دۆڵ و شیوەكانەوە هاتن بە مەبەستی زیان گەیاندن بە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم)، شەیتانێكیان تۆپەڵە مەشخەڵێكی ئاگرینی پێ بوو ئەیویست پێغەمبەری خوای پێ بسوتێنێت، جا كاتێ‌ بینینی ترسا، جبریل(علیە السلام) هات و فەرموی: ئەی محمد بڵێ:

 (( أعوذُ بَكَلِماتِ اللهِ التّامّاتِ الَّتي لا يُجاوِزُهُنَّ بَرٌّ وَلا فاجِرٌ مِنْ شَرِّ ما خَلَقَ، وَبَرَأَ وَذَرَأَ، وَمِنْ شَرِّ ما يَنزِلُ مِنَ السَّماءِ، وَمِنْ شَرِّ ما يَعْرُجُ فيها، وَمِنْ شَرِّ ما ذَرَأَ في الأرضِ، وَمِنْ شَرِّ ما يَخْرُجُ مِنْها، وَمِنْ شَرِّ فِتَنِ اللّيلِ وَالنَّهارِ، وَمِنْ شَرِّ كُلِّ طارقٍ إلاّ طارِقاً يَطرُقُ بِخَيرٍ يارَحْمن)). أحمد(15461) وابن ابي شيبة(23601) وابن السني(637) وصَحَّحَ اسناده الارناؤوط في تخريجه للطّحاوية ص(133) وانظر مجمع الزوائد10/127، وصحَّحه الألباني في الصحيحة(840)، وأنظر الصحيحة(2995).

واتە: پەنا ئەگرم بە ووتە تەواوە (بێ‌ نوقسانییە بە سوودو شیفادەر)ەكانی خوای گەورە كە بەتەقواو خراپەكار ناتوانن بیبەزێنن (واتە زانستی كەس ئەو سنوورە نابەزێنێت و زیاتر نازانێت كە بۆی دیاری كراوە) لە خراپەی ئـەوەی دروست كراوەو دێت‌و دەچێ‌، وە لە خراپەی ئەوەی لە ئاسمانەوە دادەبەزێ‌ (لە سزا وەك هەورە بروسكەو باران)‌و خراپەی ئەوەی سەردەكەوێ‌ بۆی (لە كردەوەی خراپ و شایستەی سزا)، وە لە خراپەی ئەوەی كە بەسەر زەویدا دەڕوا (لە گیانلەبەرو دڕندەو جنۆكە)و ئەوەی لێوەی دێتە دەرەوە (لەمێروو زیندەوەر)، وە لە خراپەو ئەو تاقیكردنەوانەی لە شەوو ڕۆژدا ڕوو دەدات، وە لە خراپەی ئەو ڕووداوانەی لە شەودا ڕوودەدەن، مەگەر ڕوداوێك كە بەخێر ڕووبدات ئەی خوای بەبەزەیی.

 تێبینی: كەعبی ئەحبار(ئەبو اسحاق كعب بن ماتع الحمیری تابیعی پیقەیەو پێشتر یەكێك بووە لە زاناكانی جولەكە) فەرمویەتی: ئەگەر چەند ووشەیەك نەبێت كە ئەیڵێم ئەوا جولەكە ئەیانكردم بە گوێ درێژ(واتە موسڵمان بوونی منیان پێ ناخۆشەو ئەگەر ئەمەم نەوتایە سیحریان لێ ئەكردم، بە جۆرێك گێژو بێ هۆشیان ئەكردم وەك گوێ درێژیان لێ ئەكردم)، پێیان ووت: ئەو ووشانە كامەن؟ فەرموی: (أَعُوذُ بِوَجْهِ اللَّهِ الْعَظِيمِ الَّذِي لَيْسَ شَيْءٌ أَعْظَمَ مِنْهُ، وَبِكَلِمَاتِ اللَّهِ التَّامَّاتِ الَّتِي لَا يُجَاوِزُهُنَّ بَرٌّ وَلَا فَاجِرٌ، وَبِأَسْمَاءِ اللَّهِ الْحُسْنَى كُلِّهَا مَا عَلِمْتُ مِنْهَا وَمَا لَمْ أَعْلَمْ، مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ وَبَرَأَ وَذَرَأَ). رواه مالك في الموطأ(3502) والبيهقي في الأسماء والصفات(676) اسناده صحيح عن كعب، وقد رواه عبدالرزاق و ابن أبي شيبة و غيرهم.

واتە: پەنا ئەگرم بە ڕوی خوای گەورە كە هیچ شتێك لەو گەورەتر نییە، وە پەنا ئەگرم بە هەموو ناوە جوان و تەواوەكانی، ئەوەی كە دەیزانم و ئەوانەشی كە نایزانم، لە خراپەی ئەوەی خوای گەورە دروستی كردووەو دێت و دەچێت.


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©