سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

لە كاتی بینینی خەونی ناخۆش دا

أغسطس 23, 2022

 وە كورتەی ئەو شتانەی كە دەیكات لە كاتی بینینی خەونی ناخۆش دا ئەمانەن:

1- سێ‌ جار تف(فویەك كەمێك تەڕی پێوە بێت) دەكات بە لای چەپیدا. مسلم 4/1772 برقم (2261) والبخاري برقم (7044) .

2- سێ‌ جار پەنا دەگرێ‌ بە خوای گەورە لە شەیطان و لە  خراپەی ئەوەی كە بینویەتی. مسلم 4/ 1772، 1773.

تێبینی: ئیبراهیمی النخعی(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرمویەتی: (ئەگەر یەكێك لە ئێوە خەونێكی ناخۆشی بینی با كاتێك لە خەو هەڵدەستێت بڵێت: (أَعُوذٌ بِمَا عَاذَتْ بِهِ مَلَائِكَةُ اللَّهِ وَرُسُلُهُ مِنْ شَرِّ رُؤْيَايَ هَذِهِ أَنْ يُصِيبَنِي فِيهَا مَا أَكْرَهُ فِي دِينِي وَدُنْيَايَ). قال ابن حجر: أخرجه سعيد بن منصور وابن أبي شيبة وعبدالرزاق بأسانيد صَحيحة. فتح الباري(19/ 454).

واتە: پەنا ئەگرم بەو خوایەی مەلائیكەتەكانی و پێغەمبەرانی پەنایان پێ گرتووە لە خراپەی ئەم خەونەم كە بەهۆیەوە توشی ناخۆشیەك ببم لە دین و دونیام.

3- لەسەر ئەو لایە وەردەگەڕێ‌ كە لەسەری بووە. / مسلم 4/1773 برقم ( 2262) .

4- هەڵدەستێ‌و نوێژ دەكات ئەگەر ویستی. / مسلم 4/1773 برقم (2262) .

5- تەفسیرو لێكدانەوەی بۆ ناكات. / أخرجه ابن عبد البر في (التمهيد) 1/287-288 وصحَّحه الألباني انظر السلسلة الصحيحة برقم (1340).

6- لە لای كەس باسی ناكات و نایگێڕێتەوە. / مسلم 4/1772 برقم(2261) والبخاري برقم(7044).

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©