((اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ وَرَحْمَتِكَ، فَإِنَّهُ لا يَمْلِكُهَا إِلا أَنْتَ)). (پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) میوانێكی هات، هەواڵی نارد بۆ هاوسەرەكانی تا خواردنێكی لە لایان دەست بكەوێت، بەڵام لە هیچ كامیانەوە هیچی دەست نەكەوت، فەرمووی:.....فەرمودەكە....ئەوە بوو مەڕێكی برژاویان بە دیاری بۆ هێنا، فەرمووی: ئەمە لە فەزڵی خواوەیە، وە ئێمەش چاوەڕوانی ڕەحمەتەكەین). أخرجه أبو نعيم في (الحلية) (5/36 و 7/239) من طريق الطبراني وهذا في (المعجم الكبير) برقم (10379)، وصحَّحه الألباني في الصحيحة(1543).
واتە: خوایە من لە فەزڵ و ڕەحمەتی خۆت داوات لێ ئەكەم، بە دڵنیاییەوە جگە لە تۆ كەس توانای نییە.