وە كە هاتیتە دەرەوە بڵێ: (( غُفرانَكَ)). أبوداود 1/30 رقم (30) والترمذي 1/12 رقم (7) وقال: حديث حسن غريب، وابن ماجه 1/110 رقم (300)، وصحَّحه الألباني في صحيح أبي داود برقم(23) .
واتە: خوایە لێم خۆشبە.
تێبینی(1): دەربارەی حیكمەت و هۆكاری ووتنی ئەم زیكرە:
(ووتراوە لەبەر ئەوەیە ترسی ئەوەی هەیە كەمتەرخەم بێت لە بە جێگەیاندنی شوكرو سوپاسی خوای گەورە لەسەر ئەو نیعمەتە گەورەیە كە بریتییە لە خواردن پێدان و پاشان هەرس كردن و ئاسان كردنی دەرچوونی پاشەڕۆی، بۆیە پێی وایە سوپاسكردن كەمە لە حەقی ئەم نیعمەتەدا بۆیە داوای لێخۆشبوون لە خوا دەكات). الفتوحات الربانية لابن علاَّن 1/401.
وە ووتراوە: (لەبەر ئەوە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) وای فەرمووە چونكە ئەو ماوەیە یادی خوای نەكردووە. بەڵام ڕای یەكەم بەهێزترە). بڕوانە تحفة الأحوذي بشرح جامع الترمذي1/42.
(لەوانەشە لەبەر هەردوو هۆكارەكەو هۆكاری تریش بێت كە ئێمە نایزانین. وە ئەمە تایبەت نییە بە ئاودەستەوە بەڵكو ئەگەر لە چۆڵەوانیشدا بێت هەر دەیڵێت). بڕوانە سبل السلام 1/253.
ابن القیم(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرمویەتی: (لەمەشدا نهێنییەك هەیە-والله أعلم- كە بریتییە لەوەی مانەوەی پاشەڕۆ لاشە قورس دەكات و ئازاری دەدات، هەروەها گوناهیش بە مانەوەی دڵ قورس دەكات و ئازاری دەدات، كەواتە هەردوكیان ئازاربەخش و زیانبەخشن بۆ لاشەو دڵ، جا سوپاسی خوا كردن لە كاتی دەرچوونیدا لەسەر ڕزگاربونێتی لەم ئازارە بۆ لاشەی و ئاسودەبوونی، بۆیە داوا لە خوا دەكات كە ڕزگاری بكات لە ئازارەكەی تریش و دڵی ئاسودە بكات و سوكی بكات). إغاثة اللهفان1/58-59.
تێبینی(2): زانایان یەكدەنگن لەسەر ئەوەی سوننەتە قاچی چەپ پێش بخرێت بۆ چوونە ژوورەوەو قاچی ڕاست پێش بخرێتت بۆ هاتنە دەرەوە. انظر مجموع الفتاوى لإبن تيمية21/108-109 والمجموع للنووي 2/72 وشرح النووي على مسلم1/160.