سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

نوێژی دوو جەژنەكە (ڕەمەزان و قوربان)

أغسطس 22, 2022

 ئەم دوونوێژە واجبە، ئەمە ووتەی ابن تەیمییەو ئەبی حەنیفەو غەیری ئەمان‌و وتەیەكی شافعی و یەكێكە لە دوو ووتە لە مەزهەبی ئیمامی ئەحمەددا. برِوانة مجموع الفتاوي23/161.

وە دوو ڕكاتە بە بێ‌ بانگ‌و قامەت‌و بە بێ‌ ووتنی: (الصّلاة جامِعَة) دەكرێت، لە ڕكاتی یەكەمدا پێش خوێندنی سورەتی (الفاتِحَة) حەوت تەكبیرات دەكرێ، وە لە ڕكاتی دووەمدا پێنج تەكبیرات دەكرێ‌، وە زیكرێكی دیاریكراو نەهاتووە كە لە نێوان تەكبیرەكاندا بووترێ‌. بەڵام چەسپاوە لە ابن مەسعودەوە(رەزای خوای لـێ‌ بێت) كە سەبارەت بە نوێژی جەژن فەرموویەتی: (يحمد الله ويثني عليه ويصلي على النبي(صلى الله عليه وسلم)). رواه الأثرم وحرب واحتج به أحمد، ص 151. وأخرجه الطبراني في المعجم الكبير2/37/3، وە فەرمویەتی: ( بينَ كُلّ تَكبِيرَتَينِ حَمْدُ اللهِ عَزَّ وَجَلّ وَثَناءٌ عَلَى اللهِ ) رَواه البيهقي 3/291 بسند جَيّد. أنظر إرواء الغليل (3/ 114-115).

واتە: لە نێوان دوو تەكبیرەدا سوپاس ‌و ستایشی خوای گەورە دەكرێ‌ و صەلاوات دەدرێ لە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم).

وە لە دوای نوێژو وتارێك دەخوێندرێتەوە، وە سوننەتە خۆ گۆڕین و جلی نوێ‌ لەبەركردن و خۆ بۆنخۆش كردن و دووركەوتنەوە بۆ نوێژگە (المُصّڵی) بۆ ئەنجامدانی نوێژەكە، مەگەر سەرمای زۆر نەیهێڵێ‌، وە گۆڕینی رێگای چوون‌و گەڕانەوە، وە لە جەژنی رەمەزانیشدا سوننەتە پێش دەرچوون بۆ نوێژ چەند دەنكە خورمایەك(یان شتێك) بخورێت، بڕوانە احكام العيدين. علي حسن علي عبدالحميد الحلبي الاثري.

  وە دروستە(دەف) لێ‌ بدرێت و سروود بوترێ‌ لەلایەن كچۆڵەی باڵغ نەبوو بۆ دەرخستنی شادی و خۆشی تیایدا. البخاري (949) و(952) و(987) و( 3530)و(3931) ورواه مسلم(892) وغيرهما عن عائشة(رضي الله عنها).


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©