سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

دوعا لە بێ‌ بڕوایان

أغسطس 22, 2022

 1- ((اللَّهُمَّ لَكَ الْحَمْدُ كُلَّهُ، اللَّهُمَّ لا قَابِضَ لِمَا بَسَطْتَ، وَلا مُقَرِّبَ لِمَا بَاعَدْتَ، وَلا مُبَاعِدَ لِمَا قَرَّبْتَ، وَلا مُعْطِيَ لِمَا مَنَعْتَ، وَلا مَانِعَ لِمَا أَعْطَيْتَ، اللَّهُمَّ ابْسُطْ عَلَيْنَا مِنْ بَرَكَاتِكَ وَرَحْمَتِكَ، وَفَضْلِكَ وَرِزْقِكَ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ النَّعِيمَ الْمُقِيمَ الذي لا يَحولُ وَ لا يَزولُ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ النَّعِيمَ يَوْمَ الْعَيْلَةِ، وَالأَمْنَ يَوْمَ الْحَرب، اللَّهُمَّ عَائِذاً بِكَ مِنْ سوءِ مَا أَعْطَيْتَنَا، وَشَرِّ مَا مَنَعْتَ مِنَّا، اللَّهُمَّ حَبِّب إِلَينا الإيمانَ وَزَينهُ في قُلُوبِنا، وَكَرِّه إلَينا الكُفرَ وَالفُسوقَ وَالعِصيانَ وَاجعَلنا مِنَ الرَّاشِدين، اللهم تَوَفَّنَا مُسْلِمِينَ وأحيِنا مُسلِمينَ، وَأَلْحِقْنَا بِالصَّالِحِينَ، غَيْرَ خَزَايَا وَلا مَفْتُونِينَ، اللَّهُمَّ قَاتِلِ الْكَفَرَةَ الَّذِين يَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِكَ وَيُكَذِّبُونَ رُسَلَكَ، واجعَل عَلَيهِم رِجزَكَ وَعَذابَكَ، اللَّهُمَّ قَاتِلِ الْكَفَرَةَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ، إِلَهَ الْحَقِّ)).

لە رفاعة الزرقییەوە فەرمویەتی: (كاتێ‌ ڕۆژی جەنگی ئوحود بوو، وە موشریكەكان دەركەوتن و لایاندا، پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرموی: ڕێك بوەستن هەتا ستایشی پەروەردگارم بكەم، ئەوانیش لە پشتییەوە بەڕیزو پۆل پۆل وەستان، ئەویش فەرموی:......). أخرجه البخاري في الأدب المفرد(699)، والطبراني وأحمد، وصحَّحه الألباني في صحيح الأدب المفرد برقم(541/699).

 واتە: خوایە هەموو سوپاس و ستایشێك بۆ تۆیە، خوایە گرەرەوە نییە لەوەی تۆ فراوانت كردووەو نزیكخەرەوە نییە لەوەی تۆ دوورت خستۆتەوەو نزیكخەروە نییە لەوەی تۆ دوورت خستۆتەوە، وە دوورخەرەوە نییە لەوەی تۆ نزیكت خستۆتەوە، وە بەخشەر نییە لەوەی تۆ گرتوتەوەو گرەوە نییە لەوەی تۆ بەخشیوتە، سا خوایە لە بەرەكات و ڕەحمەت و فەزڵ و ڕۆزی خۆتمان لەسەر فراوان بكە، خوایە من داوای ئەو نیعمەتە بەردەوامەت لێ‌ دەكەم كە هەرگیز ناگۆڕێت و لاناچێت، خوایە من داوای نیعمەتت لێ‌ دەكەم لە ڕۆژی هەژاری و نەداری و ئەمن و ئاسایش لە ڕۆژی جەنگدا، خوایە پەنات پێ‌ ئەگرم لە خراپەی ئەوەی پێت بەخشیوین و لە خراپەی ئەوەی لێت گرتوینەتەوە، خوایە ئیمانمان لە لا خۆشەویست بكەو لە دڵماندا شیرینی بكەو بیڕازێنەوە، وە كوفرو دەرچوون لە فەرمانت و سەرپێچیمان لە لا ناشیرین و قێزەون بكەو بمانگێڕە لە ژیرو دامەزراوان، خوایە بە موسڵمانێتی بمانمرێنەو بمانژییەنەو بمانگەیەنە بە پیاوچاكاندا، بەبێ‌ ریسوایی و توشی فیتنە بوون، خوایە ئەو بێ‌ بڕوایانە بكوژە كە بەربەست دادەنێین لەسەر ڕێگای دینەكەت و پێغەمبەرەكەت بە درۆ دەخەنەوە، سزای خۆتیان بەسەردا دابارێنە، خوایە ئەو بێ‌ بڕوایانە بكوژە كە كیتابیان بۆ ڕەوانە كراوە ئەی پەرستراوی بەهەق.

 2- ((اللَّهُمَّ أَحْصِهِمْ عَدَدًا، وَاقْتُلْهُمْ بَدَدًا، وَلَا تُبْقِ مِنْهُمْ أَحَدًا)). ئەمە پاڕانەوەی (خوبەیبی كوڕی عەدی) بوو (ڕەزای خوای لێ‌ بێت) كاتێ‌ موشریكەكان بە دیلی بردیان و شەهیدیان كرد، ئەویش پێش ئەوەی بیكوژن دوو ڕكات نوێژی كورتی كردو پاشان ئەم دوعایەی لێ‌ كردن. البخاري (3989).

واتە: خوایە هەموویان ڕیشەكێش بكەو بە هیلاكیان ببە، وە بە پەرتەوازەیی هەموویان بكوژە، وە كەسیان لێ‌ مەهێڵەرەوە.


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©