سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

لەكاتی سەردانی كردنی گۆڕستاندا

أغسطس 21, 2022

 1-(( السَّلامُ عَلَيكُمْ أهلَ الدّيـارِ، مِنَ الـمُؤمِنينَ وَالمُسلمِينَ، وإنّا إنْ شآءَ اللهُ بِكُم لَلاحِقونَ، [وَيَرحَمُ اللهُ المُستَقدِمينَ مِنّا وَالمُستَأْخِرينَ]، أسألُ اللهَ لَنا وَلَكُمُ العافِية)). مسلم 2/671برقم(975) وابن ماجه واللفظ له 1/494 برقم(1547) عن بريدة (رضي الله عنه) وفي رواية: (السلام على أهل الديار..) وە نێوان دوو كەوانەكە لەو فەرموودەیە كە عائیشە(ڕەزای خوای لێ‌ بێ‌) دەیگێڕێتەوە لە مسلم 2/671 برقم(974). وە بەم لەفزەش هاتووە: (السَّلاَمُ عَلَيْكُمْ دَارَ قَوْمٍ مُؤْمِنِينَ، وَإِنَّا إِنْ شَاءَ اللَّهُ بِكُمْ لاَحِقُونَ). مسلم برقم(249).

واتە: سڵاوتان لێ‌ بێت خاوەنی خانەكان لە ئیمانداران و موسڵمانان، ئێمەش بە ویستی خوای گەورە دەگەین پێتان، خوا بەزەیی بە پێشكەوتوەكانمان (ئەوانەی وەفاتیان كردووە)و دواكەوتەكانماندا(كە هێشتا نەمردوون) بێتەوە، لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە ئێمەو ئێوەش بپارێزێ‌.

 2- ((السَّلاَمُ عَلَيْكُمْ أَهْلَ الدِّيَارِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُسْلِمِينَ، وَإِنَّا إِنْ شَاءَ اللَّهُ [بِكُمْ] لَلاَحِقُونَ، [أَنْتُمْ لَنَا فَرَطٌ، وَنَحْنُ لَكُمْ تَبَعٌ]، أَسْألُ اللَّهَ لَنَا وَلَكُمُ الْعَافِيَةَ)). أخرجه مسلم (3/65) والنسائي وابن ماجه، وكذا ابن أبي شيبة وابن السني في (582) والبيهقي وأحمد، والزيادتان لهم جميعاً حاشا ابن ماجه ومسلماً، والزيادة الثانية أخرجها ابن أبي شيبة من حديث علي وإسناده صحيح، ومن حديث سلمان (وإسناده حَسَن) وكلاهما موقوف عليهما. أنظر أحكام الجنائز ص190.

واتە: سڵاوتان لێ‌ بێت خاوەنی خانەكان لە ئیمانداران و موسڵمانان، ئێمەش بە ویستی خوای گەورە دەگەین پێتان، ئێوە پێشینەی ئێمەن پێشمان كەوتوون و ئێمەش بە دواتاندا دێین، لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە ئێمەو ئێوەش بپارێزێ‌.

 تێبینی(1): داوای لێخۆشبوون كردن بۆ كەسێك لەسەر بێ‌ باوەڕێتی مردبێت دروست نییە.  بڕوانە سورەتی (التوبة) ئایەتی 113. وە بڕوانە أحكام الجنائز ص96.

 تێبینی(2): دروست نییە سڵاو بكرێت لە گۆڕی بێ‌ بڕواو بۆی بپاڕێیتەوە، بەڵكو پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمانی كردووە: (حَيْثُمَا مَرَرْتَ بِقَبْرِ كافرٍ فَبَشِّرْهُ بِالنَّارِ). واتە: هەركاتێك بە لای گۆڕِی بێ‌ بڕوایەكدا ڕەت بوین مژدەی دۆزەخی پێ بدە (بەو مەرجەی دڵنیابین لەوەی بە بێ‌ بڕوایی مردووە). السلسلة الصحيحة1/25 برقم(18). وانظر أحكام الجنائز ص198.     

شێخ ئەلبانی(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرمویەتی: وە لەم فەرمودەیەدا فائیدەیەكی گرنگی تیایە كە زۆربەی كتێبەكانی فیقهـ باسیان نەكردووە ئەویش دروستی مژدەدانی بێ باوەڕە بە ئاگر كاتێ بە لای گۆڕەكەیدا ڕۆیشتی، وە شاراوە نییە كە حیكمەتی ئەمەش ڕاچڵەكاندنی ئیماندارو بیرخستنەوەیەتی بە سامناكی تاوانی ئەو كافرە كە چ گوناهێكی گەورەی ئەنجامداوە، بە جۆرێك هەموو گوناهەكانی دونیا ئەگەر كۆشبكرێنەوە لە بەرامبەر ئەو گوناهەدا بچوكترە، ئەویش كوفرو شیرك ئەنجامدانە بەرامبەر خوای گەورە). السلسلة الصحيحة1/17 رقم الحديث (18).

بەڵام ئەمڕۆكە بە داخەوە دەبینین لە جیاتی ئەنجامدانی ئەم سوننەتە سەردانی كردنی گۆڕی بێ باوەڕان لە ژێر ناوی (پیاوە مەزنەكانی مێژوو)!! وە دانانی تاجە گوڵینەو وەستان لە بەرامبەریاندا بە ویقارو خشوعەوە بۆتە عادەت، وەك شێخ ئەلبانی فەرمویەتی، بڕوانە (الصحيحة 1/57).

 تێبینی(3): قورئان خوێندن لە كاتی سەردانی گۆڕستاندا(جا سورەتی الفاتحە بێت یان غەیری ئەو) هیچ بنچینەیەكی نییە لە سوننەتدا، بەڵكو سەلام كردن و دوعا كردن بۆ مردووەكە هاتووە، بە پێچەوانەشەوە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم)فەرمویەتی: ماڵەكانتان مەكەنە گۆڕستان (بەوەی قورئانی تێدا نەخوێنن). بۆ درێژەی ئەمە بڕوانە أحكام الجنائز1/191.

 تێبینی(4): وە مەكروهە بە پێڵاوەوە بە ناو گۆڕستاندا بڕوات. ابوداود برقم(3230) والنسائي4/96 وابن ماجه برقم(1568) وصحَّحه الألباني، الارواء (760) وأحكام الجنائز ص199.


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©