الشوكانی (رحمه الله) فەرمویەتی: (لە بارەی دیاری كردنی ئەو ناوە كە ئاخۆ كامەیە زانایان جیاوازن و لەم بارەیەوە چل بۆچوون هەیە، وە السیوطی نوسراوێكی تایبەتی لەسەر هێنانی ئەو ڕایانە داناوە). (تحفە الذاكرین) ص 67.
بەڵام سیوطی لەو كتێبەدا كە ناوی ناوە(الدر المنظم فی الاسم اڵاعظم) تەنها بیست بۆچونی هێناوە كە زۆربەی بۆچونەكان لاوازن لەبەر نەبوونی بەڵگەی صەحیح.
وە ابن حەجەر چواردە بۆچوونی هێناوە بە بەڵگەكانییانەوە كە زۆربەیان بەڵگەكانیان لە فەرمودەوە وەرگرتووەو هەندێكی تریان تەنها بۆچوونە، وە خۆی فەرمودەكەی بوردەیدەی هێناوە: (الله لا إله إلا هو اڵاحد الصمد الذي لم یلد...)و فەرمویەتی: ئەمەیان لەڕوی سەنەدەوەو لەهەموو ئەوانەی هاتووە لەو بارەیەوە ئەرجەحترە. الفتح11/225.
وە شەوكانیش ئیقراری ئەمەی كردووە لە (تحفة الذاكرین) ص52.
وە كۆمەڵێك لە زانایان پێیان وایە ناوە گەورەكەی خوای پەروەردگار بریتییە لە (الله). لەوانە الإمام أبو عبدالله بن منده لە كتێبەكەیدا (التوحید)(2/21).
الجزري (رحمه الله) لە (شەرحی الحصن الحصین)دا فەرمویەتی: (بە ڕای من الاسم الأعظم ئەمەیە: لا إله إلا هو الحي القیوم). تحفة اڵاحوذي9/313.
ئیبن القیم(رحمه الله) فەرمویەتی: بریتییە لە (الحي القیوم). زاد المعاد (4/204).
كەواتە مەسەلەیەكی خیلافییەو زانایان یەكدەنگ نیین لەوەی ئاخۆ (ناوە گەورەكەی خوای گەورە) بە دیاری كراوی كامەیانە، وە چەندان فەرمودەی تر هاتووە لە بارەیەوە بەڵام زۆربەیان یان ضعیفن یان صەریح نین لە دیاری كردنی ئەو ناوەدا.