ئیبن تەیمییە(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرمویەتی: (زیكری دوای تەواو بوونی نوێژیش هەروەك عائیشە(ڕەزای خوای لێ بێت) فەرمویەتی: وەك سڕینەوەی ئاوێنەیە دوای شەوقدار كردنی، چونكە نوێژ نورە، دڵ ساف و پرشنگدار دەكات وەك چۆن ئاوێنە پاك و شەوقدار دەكرێتەوە، پاشان زیكرەكانیش دوای ئەو وەك سڕینەوەی ئاوێنە وایە). مجموع الفتاوی22/495.
تێبینی: سەبارەت بە دەنگ هەڵبڕین لە كاتی وتنی ئەم زیكرانەدا ابن حجر(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لە شەرحی ئەو فەرمودەیەدا كە باس لە دەنگ هەڵبڕین دەكات بە زیكر لە دوای نوێژەكانەوە فەرمویەتی: (نەوەوی فەرمویەتی: شافیعی ئەم فەرمودەیەی حەمل كردۆتە سەر ئەوەی هاوەڵان ماوەیەكی كەم بە دەنگی بەرز ووتویانە تا شێوەی زیكرەكە فێر ببن، نەك ئەوەی بەدەوام بە دەنگی بەرز كردبێتیان، وە ڕای هەڵبژاردەش ئەوەیە كە ئیمام و مەئومەكان بە نهێنی زیكرەكە دەكەن مەگەر پێویست بكات بە فێركردنی خەڵك). فتح الباري3/248، وانظر الأم1/110.
1- سێ جار بڵێ (( أستغفِرُ الله )). ئینجا بڵێ: ((اللَّهُمَّ أنتَ السَّلامُ وَمِنْكَ السَّلامُ، تَباركْتَ يا ذا الجَلالِ وَالإكرام)). مسلم 1/414 برقم(591).
واتە: خوا لە هەموو شتێك گەورەترە، داوای لێخۆشبوون لە خوا دەكەم.. خوایە تۆ سەلامی (واتە: تۆ بێ عەیب و نوقسانیت و گۆڕانت بەسەردا نایەت و سەلامەتی بەخشیت) وە ئاشتی و سەلامەتیش لە تۆوەیە، بەرزو گەورەیی و خێر زۆری و فراوانی بۆ تۆیە ئەی خاوەنی دەستەڵات و گەورەیی و ڕێز.
2- ((لا إلَه إلاّ الله وَحْدَهُ لا شَريكَ لَهُ، لَهُ المُلْكُ وَلَهُ الحَمْدُ وَهَوَ عَلَى كُلّ شَيءٍ قَديرٌ، اللَّهُمَّ لا مانِعَ لِما أعْطَيْتَ، ولا مُعطيَ لِما مَنَعْتَ، وَلا يَنْفَعُ ذا الجَدِّ مِنْكَ الجَدّ)). البخاري 1/255 برقم(844) ومسلم 414 برقم(593).
واتە: هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە (الله) تاكی بێ هاوبەشە، هەموو موڵكو ستایش بۆ ئەوەو بەسەر هەموو شتێكدا بە توانایە، خوایە ڕێگر نییە بۆ ئەو شتەی تۆ دەیبەخشیو بەخشەر نییە بۆ ئەو شتەی تۆ دەیگریتەوەو هیچ خاوەن پایەو دەستەڵاتێك دەستەڵاتەكەی سوودی نییە بۆی لە ڕۆژی دواییدا لە سزای تۆ.
3- ((لا إلهَ إلاّ الله وَحْدَهُ لا شَريكَ لَه، لَهُ المُلكُ وَلَهُ الحَمْدُ وَهَوَ عَلَى كُلّ شَيءٍ قَدير، لاحَوْلَ وَلا قُوةَ إلاّ بالله، لا إله إلاّ الله، وَلا نَعْبُد إلاّ إيـّاهُ، لَهُ النِّعْمَةُ وَلَهُ الفَضْلُ وَلَهُ الثّناءُ الحَسَنُ، لا إلهَ إلاّ الله مُخلصِينَ لَهُ الدِّينَ وَلَو كَرِهَ الكافِرونَ)). مسلم 1/415 برقم(594).
واتە: هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە (الله) تاكو بێ هاوبەشە، هەموو موڵكو ستایش بۆ ئەوەو بەسەر هەموو شتێكدا بە توانایە، هیچ گۆڕانو هێزێك نییە مەگەر بە خواوە، هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە (الله)، وە جگە لەو كەس ناپەرستین، هەموو نیعمەتێك تەنها هی ئەوەو فەزڵو ستایشی چاك لە هەموو شتێكدا بۆ ئەوە، هیچ پەرستراوێك نییە بەهەق جگە لە (الله)، ئێمە بەردەوام لەسەر ئیخلاص و تەوحیدین لە هەموو پەرستشەكانماندا ئەگەرچی بێباوەڕانیش پێیان ناخۆش بێت.
4- (( سُبحانَ الله )) 33جار (( الحَمْدُللهِ )) 33جار(( اللهُ أكبَر )) 33جار، ئینجا بڵێ: ((لا إلهَ إلاّ الله وَحدَهُ لا شَريَكَ لَهُ، لَهُ المُلْكُ وَلَهُ الحَمْدُ وَهوَ على كُلِّ شيءٍ قَدير)). (هەركەسێك ئەمە بڵێت لە دوای هەموو نوێژێكی فەرز ئەوا خوای گەورە لە گوناهەكانی خۆش دەبێ ئەگەرچی بە وێنەی كەفی دەریا بێت) مسلم (597).
تێبینی: بەم جۆرەی یەكەمەوە شەش جۆر تەسبیحات هەیە،( وەك ابن تەیمیە باسی دەكات لە مجموع الفتاوی22/493-494.) چونكە لە فەرموودەی تردا ئەم زیكرانە بە بێ زیادەی: ((لا إلهَ إلاّ الله ۆحدَهُ …)) بەم جۆرانە هاتووە:
أ- یەكی(25 جار) دەیڵێت و لەگەڵ زیادەی(25 جار) وتنی: ( لا إلهَ إلاّ الله )دا. رواه النسائي برقم (1350 و1351)، والترمذي برقم (3413)، وصحَّحه الألباني في صحيح النسائي (1/191) والمشكاة برقم (973). لە فەرمودەكەی (33)بە (33) بە(34)جار وتنیاندا هاتووە، ئەمەیان لە خەودا بە پیاوێك لە هاوەڵانی ئەنصاری ووتراو پێغەمبەری خواش(صلى الله عليه وسلم) ئیقراری كرد.
ب- (( سُبحانَ الله )) 33جار (( الحَمْدُللهِ)) 33جار(( اللهُ أكبَر )) 33جار، بەجیا جیا، یان ووتنی: (سُبحانَ الله، وَالحَمدُللهِ، وَاللهُ أكبرَ) (33 جار) واتە بە یەكەوە، ئەوكات دەبنە (99 جار). البخاري برقم(843)، ومسلم برقم(595). وانظر شرح النووي على مسلم2/372.
ج- یەكی(11) جار دەیڵێت. مسلم رقم (595- 143). هەر لە هەمان فەرمودەدا هاتووە كە یەكی (33) جار دەوترێت.
د-(سُبحانَ الله)(33 جار)، (الحَمدُللهِ)(33 جار)، (اللهُ أكبَر)(34 جار). هەركەس ئەمە بڵێت نائومێد نابێت. أخرجه مسلم برقم (596).
تێبینی: فەرمودەكە ووشەی (معقّبات)ی تێدا هاتووە. شێخی ئەلبانی(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرمویەتی: (مُعَقِّبات)واتە چەند ووشەیەك دوای نوێژەكە دەوترێت. وە(المعقب) ئەوەیە كە لە پێش شتی ترەوە هاتووە.
منیش دەڵێم: فەرمودەكە ئەو دەقەی تێدایە كە ئەم زیكرە ڕاستەوخۆ دوای نوێژە فەرزەكە دەوترێت. هەروەها ئەو زیكرانەی تریش كە لە پێشتر باسكران و غەیری ئەوانیش، جا ئیتر ئەو نوێژە فەرزە نوێژی سوننەتی لە دواوە هەبێت یان نا، وە هەر یەكێك لەو مەزهەبانەی وتویانە ئەم زیكرە دوای نوێژە سوننەتەكە دەوترێت لەگەڵ ئەوەی هیچ بەڵگەو دەقێكیان پێ نییە، پێچەوانەشە بەم فەرمودەیەو هاووێنەكانی كە دەقێكن لەم مەسەلەیەدا. والله ولي التوفيق. السلسلة الصحيحة1/162 برقم(102).
ه- یەكی(10)جار دەیڵێت.
پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: (ئایا هەواڵتان بدەمێ بە شتێك كە بە هۆیەوە دەگەنەوە بەوانەدا كە پێشتان كەوتوون لە چاكەداو پێشی ئەوانەش دەكەون كە دوای ئێوە دێن و كەس بە كردەوەی چاكی هاووێنەی ئێوەوە نایەت مەگەر كەسێك وەك ئێوە بكات: دوای هەموو نوێژێك (10) جار سبحان الله و (10) جار الحمدلله، وە(10) جار الله اكبر بكەن). البخاري برقم(6329).
وە لە فەرمودەیەكی تردا هاتووە: (دوو سیفەت هەن هیچ بەندەیەكی موسڵمان نییە كە پارێزگاریان لێ بكات ئیلا دەچێتە بەهەشتەوە، ئەوانیش زۆر ئاسانن و ئەوانەشی بە (بەردەوامی) ئەنجامی دەگەیەنن كەمن: دوای هەموو نوێژێك (10) جار (سبحان الله) و (10)جار(الحمدلله) و (10) جار (الله اكبر) بكات، ئەمە (لە رۆژێكدا) لەسەر زوبان دەكاتە (150)، بەڵام لە تەرازوی چاكەكاندا دەكاتە (1500)، وە من پێغەمبەری خوام(صلى الله عليه وسلم) بینی بە دەستی(ڕاستی) دەیژماردن، وە كە چووە ناو جێگای نوستنی (33) جار (سبحان الله)، وە (33) جار (الحمدلله)، وە (34) جار (الله اكبر) دەكات، ئەمە بە زوبان (100) دەكات و لە كێشانەشدا (1000) ، جا كێ هەیە لە ئێوە لە ڕۆژ و شەوێكدا (2500) گوناه ئەنجام بدات، ووتیان ئەی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) باشە ئێمە چۆن نایانخوێنین؟ فەرموی: شەیتان لە كاتی نوێژدا دێتە لای یەكێكتان و پێی دەڵێ بیر لەوەو لەوە بكەرەوەو لە كاتی خەوتنیشیدا دێت وە خەوی لێ دەخات تا نەیڵێت). رواه الترمذي (3410)، والنسائي (1347) واللفظ له، وأبو داود (5065)، وابن ماجه. وصحَّحه الألباني انظرصحيح الترغيب والترهيب1/147 برقم (606).
5- سورەتی [ قُلْ هۆ اللهُ أحَد ] و [ الفَڵق ] و [ النـّاس] بخوێنە لە دوای هەموو نوێژێكی فەرز. أبوداود 2/86 برقم(1523) والنسائي 3/68 وانظر صحيح الترمذي 2/8. وە ئەم سێ سورەتە پێیان دەوترێت (المُعَوِّذات)، وأنظر فتح الباري 9/62. وصحَّحه الألباني في صحيح الجامع(1159) وصحيح أبي داود(1363).
6-خوێندنی [ آية الكُرسي ] لە دوای هەموو نوێژێكی فەرز. (هەركەسێ لە دوای هەموو نوێژێكەوە بیخوێنێت هیچ ڕێگری نییە لە چوونە بەهەشت جگە لەوە نەبێ بمرێ). النسائي في عمل اليوم والليلة برقم (100). وابن السني برقم(121) وصحَّحه الالباني في صحيح الجامع 5/339 برقم(6464) وسلسلة الاحاديث الصحيحة 2/697 برقم (972).
7- ((لا إلهَ إلاّ وحدَهُ لا شَريكَ لَهُ، لَهُ المُلكُ، وَلَهُ الحَمدُ، يُحيي ويُميتُ، وَهُوَ عَلَى كلّ شيءٍ قَديرٌ)). (دە جار) لە دوای نوێژی مەغریب و بەیانی، پێش هەستان و قاچ جوڵاندن. (هەر كەسێك پێش ئەوەی هەستێت و قاچی بجوڵێنێت لە دوای نوێژی بەیانی و ئێوارەوە بڵێ...... ئەوا بە هەر دانەیەكی(10) چاكەی بۆ دەنوسرێت و(10) خراپەی لێ دەسڕێتەوە و، (10) پلەش بەرز دەبێتەوە و دەپارێزرێت لە هەموو خراپەیەك و، دەپارێزرێت لە شەیگانی دوورخراو، وە هیچ گوناهێك ناتوانێت ئەم چاكەیەی لە دەست بدات جگە لە شرك، وە چاكترین كەسە كە كردەوەی ئەنجام داوە و تەنها كەسێك لەو باشترە كە لەو باشتری ووتبێت). أخرجه أحمد 4/227 (18019) وحسَّنه محقِّقه شعيب الأرنؤوط، والألباني في صحيح الترغيب و الترهيب(477).
8-(( لا إلهَ إلاّ وحدَهُ لا شَريكَ لَهُ، لَهُ المُلكُ، وَلَهُ الحَمدُ، يُحيي ويُميتُ، بِيَدِهِ الْخَيْرُ، وَهُوَ عَلَى كلّ شيءٍ قَديرٌ)). (سەد جار) لە دوای نوێژی بەیانی. (هەركەسێك دوای نوێژی بەیانی (سەد)جار هەر بەو شێوەیەی قاچی داناوە دانیشێت و بڵێت: (لاَ إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، يُحْيِي وَيُمِيت، بِيَدِهِ الْخَيْرُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) ئەو ڕۆژە چاكترین كردەوەی خەڵكی سەر زەوی ئەنجامداوە مەگەر كەسێك وەك ئەمی وتبێت یان (زیكری) زیاتری لەم وتبێت). أخرجه الطبراني في (المعجم الكبير)(8/336/8075)، و(الأوسط)(4/450) وابن السني(142) عن أبي أمامة مرفوعاً وحسَّنه الألباني في السلسلة الصحيحة برقم(2664)، وفي صحيح الترغيب والترهيب(476).
شێخ ئەلبانی(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرمویەتی: (لەم فەرمودەیەدا شایەتیەكی بەهێزی تیایە بۆ فەرمودەكەی (شهر بن حوشب) كە ڕستەی (وهو ثان رجلیه) تیایە، وە من كارم پێی نەدەكرد لەبەر لاوازی (شهر) هەتا گەیشتم بەم بەڵگە شایەتە، وە تیایدا هاتووە(تەهلیل)ەكە سەد جار لە جیاتی (دە جار)، وە هەردوكیان دروستە چونكە بە پابتی هاتوون، جا سوپاس بۆ خوا لەسەر تەوفیقی و داوای فەزڵی زیاتری لێ دەكەم). سلسلة الأحاديث الصحيحة 6/354 برقم(2664).
9- ((اللَّهُمَّ إنـّي أسألُكَ عِلماً نافِعاً، وَرِزقاً طَيِّباً، وَعَمَلاً مُتَقَبِّلاً)) لە دوای سڵاودانەوە لە نوێژی بەیانی. اخرجه ابن السني في عمل اليوم والليلة برقم(54) وابن ماجه برقم(925) و غيره و انظر صحيح ابن ماجه 1/152 و مجمع الزوائد 10/111. وحسّن اسناده عبدالقادر وشعيب الأرناؤوط في تحقيق (زاد المعاد)2/375.
واتە: خوایە داوای زانستێكی بە كەڵكت لێ دەكەم (كە كردەوەی لەگەڵدا بێت) لەگەڵا ڕۆزییەكی پاك و حەڵاڵ و كردەوەیەكی وەرگیراو.
10-(( اللَّهُمَّ إنّي أَعوذُ بِكَ مِنَ الكُفرِ، وَالفَقرِ، وَعَذابِ القَبرِ)). رواه النسائي برقم(1347) و(5465) وقال الألباني: صحيح الإسناد. أنظر صحيح وضعيف سنن النسائي11/465 برقم(1347) و(5465).
واتە: خوایە پەنات پێ ئەگرم لە بێ باوەڕی و هەژاری و سزای گۆڕ.
11- ((اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ الْجُبْنِ، وَأَعُوذُ بِكَ أَنْ أُرَدَّ إِلَى أَرْذَلِ الْعُمُرِ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ فِتْنَةِ الدُّنْيَا، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ)). صحيح البخاري برقم(2667). عَمْرَو بْنَ مَيْمُونٍ الأوْدِيّ فەرمویەتی: سەعدی كوڕی ئەبی وەقاص منداڵەكانی فێری ئەم ووشانە دەكرد هەروەك چۆن مامۆستا قوتابیەكانی فێری نوسین دەكات و دەیفەرموو: پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) لە دوای نوێژ پەنای دەگرت بەم ووشانە.....
واتە: خوایە پەنات پێ ئەگرم لە ترسنۆكی، وە پەنات پێ ئەگرم لەوەی كە بكەومە ناو تەمەنی پەككەوتەیی و كەفتەكاری، وە پەنات پێ ئەگرم لە تاقیكردنەوەی دونیا( لە سامان و مناڵ و بوون و نەبوون و ئاشوبەی دەججال)، وە پەنات پێ ئەگرم لە سزای گۆڕ.
12- ((اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ فِعْلَ الْخَيْرَاتِ، وَتَرْكَ الْمُنْكَرَاتِ، وَحُبَّ الْمَسَاكِينِ، وَإِذَا أَرَدْتَ بِعِبَادِكَ فِتْنَةً، فَاقْبِضْنِي إِلَيْكَ غَيْرَ مَفْتُونٍ)). رواه الترمذي برقم(3233) وصحَّحه الألباني، أنظر صحيح الظلال(388)، والتعليق الرغيب (1/98-126) و في رواية: ( اللهم إني أسألك فِعلَ الخَيرات، وتَركَ المُنكَرات، وَحُبَّ المَساكين، وَأن تَغفِرَ لي، وَتَرحَمَني، وَتَتوبَ عَلَيَّ، وَإذا أرَدتَّ بِعِبادِكَ فِتنَةً فاقبِضني إلَيكَ غَير مَفتون). وصحَّحه الألباني في صحيح الجامع برقم(59).
واتە: خوایە من داوای ئەنجامدانی كاری چاكەو واز هێنان لە خراپەو خۆشویستنی هەژارانت لێ دەكەم، (وە داوات لێ دەكەم لێم خۆشبیت و ڕەحمم پێ بكەیت و تەوبەو پەشیمانیم لێ وەربگریت)، وە ئەگەر ویستت بەندەكانت تاقی بكەیتەوە ئەوا ڕۆحمم بكێشەو بمگەڕێنەوە بۆ لای خۆت و توشی ئەو تاقیكردنەوەیەم مەكە.
13- ((رَبِّ قِنِى عَذَابَكَ يَوْمَ تَبْعَثُ - أَوْ تَجْمَعُ - عِبَادَكَ)). لە بەرائەوە فەرمویەتی: ئەگەر ئێمە لە پشتی پێغەمبەری خواوە(صلى الله عليه وسلم) نوێژمان بكردایە پێمان خۆش بوو لە لای ڕاستییەوە بین و ڕومان تێ بكات، دەفەرموێت: گوێم لێ بوو دەیفەرموو:....فەرمودەكە.. صحیح مسلم برقم(709).
واتە: پەروەردگارم بمپارێزە لە سزاكەت لەو ڕۆژەدا كە بەندەكانتی تێدا زیندوو دەكەیتەوە یان كۆدەكەیتەوە.
14- ((سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ، أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ)). پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەگەر لە مەجلیسێك دانیشتبێت یان نوێژی كردبێت دەمبیست كۆمەڵە ووشەیەكی دەفەرموو، پرسیارم لێ كرد، فەرمووی: ئەگەر ووتەی باشت وتبێت دەبێتە مۆرێك بەسەرییەوە هەتا ڕۆژی دوایی و ئەگەر خراپەشت ووتبێت دەبێتە كەفارەت بۆی كە ئەمەیە:.... رواه النسائي برقم(1344) وصحَّحه الألباني أنظر التعليق الرغيب2/236 وفي رواية: ((سُبْحَانَكَ اللًّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ، لا إِلَهَ إِلا أَنْتَ، أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ)) أنظر مشكاة المصابيح(2/51) برقم(2450) (35).
واتە: پاك و بێ نوقسانی و ستایش بۆ تۆیە ئەی خوای گەورەو پەرستراوی بە هەقم، داوای لێخۆشبونت لێ دەكەم و دەگەڕێمەوە بۆ لات.
15- ((اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي، وَتُبْ عَلَيَّ، إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الْغَفُورُ)). (سەد جار). پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) وای كردووە. أخرجه ابن أبي شيبة في (المسند)(2/71/1)، وأحمد(23198) وفيه: (في الصلاة) وصحَّح إسناده محقِّقه شعيب الأرنؤوط، وصحَّحه الألباني في السلسلة الصحيحة(2603).
واتە: پەروەردگارا لێم خۆشبەو تەوبەم لێ وەربگرە، بە دڵنیاییەوە هەر تۆ تەوبە وەرگری گوناهپۆش و لێبوردەیت.