سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

تەكبیركردن بۆ جەژنەكان

أغسطس 21, 2022

 كاتی تەكبیر كردن لە جەژنی ڕەمەزاندا لە كاتی دەرچوونەوەیە بۆ نوێژ تا نوێژ تەواو دەبێ‌، وە لە جەژنی قوربانیشدا لە بەرەبەیانی ڕۆژی عەرەفەوەیە تا كۆتایی ڕۆژی( أیّامُ التَّشریق ). انظر مجموع الفتاوى 24/220 وسبل السّلام 2/71-72.

وەچەسپاویشە كە (ئیبن عومەرو ئەبو هورەیرە(ڕەزای خوایان لێ بێت) لە دە ڕۆژی (ذي الحجة)دا دەچوونە ناو بازاڕو تەكبیریان دەكردو خەڵكیش تەكبیریان دەكرد لە گەڵیان). أخرجه البخاري في صحيحه معلقا، كتاب العيدين، باب فضل العمل في أيام التشريق 1/306.

 بەم شێوازانە:

 1- ((اللهُ أكبَرُ اللهُ أكبر، لآ إلهَ إلاّ الله، وَالله أكبَرُ اللهُ أكبَرُ،  وللهِ الحَمدُ)).رواه ابن أبي شيبة 2/168 موقوفاً على ابن مسعود(رضي الله عنه)، قال ابن الهمام: سنده جيد.(فتح القدير)2/82، وصحَّحه الألباني في الإرواء 3/125.

 2- ((أللهُ أكبَرُ، أللهُ أكبَرُ، أللهُ أكبَر، وَللهِ الحَمدُ، اللهُ أكبرُ وَأجَلّ، اللهُ أكبَرُ على ما هَدانا)). رواه البيهقي3/315 موقوفاً على ابن عباس (رضي الله  عنهما)، وصحَّحه الألباني في الإرواء 3/125.

واتە: خوا لە هەموو شتێك گەورەترە...(سێ جار)، وە هەموو ستایشێك بۆ خوایە، خوا لە هەموو شتێك گەورەترە و خاوەنی شكۆو ڕێزە، خوا لە هەموو شتێك گەورەترە لەسەر ئەوەی ڕێنمایی كردوین.

 3- (( أللهُ أكبَرُ، أللهُ أكبَرُ، أللهُ أكبَرُ كَبیراً )).أخرجه البيهقي في فضائل الأوقات(227) عن سلمان(رضي الله عنه)، وصحَّح إسناده ابن حجر في (فتح الباري) 2/536، والشوكانى في (نيل الأوطار) 3/389.


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©