سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

نزاو پاڕانەوە بۆ نەخۆش لە كاتی سەردانی كردنیدا

أغسطس 22, 2022

 1- پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەگەر بچوایە بۆ سەردانی نەخۆشێك پێی دەفەرموو: ((لا بَأسَ طَهورٌ إن شآءَ الله)). البخاري مع الفتح 10/118برقم(3616).

واتە هیچ ناڕەحەتی و ئازارێكت لەسەر نییە پاك دەبێتەوە لە گوناه بە ویستی خوای گەورە.

 2-( هیچ بەندەیەكی موسڵمان نییە كە سەردانی نەخۆشێك بكات كە ئەجەلی نەهاتبێ‌و حەوت جار لەلایدا بڵێ‌: ((أساَلُ اللهَ العَظيمَ رَبَّ العَرشِ العَظيمِ أنْ يَشفِيَكَ )) ئیلا چاك دەبێتەوە). أخرجه الترمذي برقم(2083) وأبوداود برقم(3106) وانظر صحيح الترمذي2/210. وصحيح الجامع 5/180برقم(5766).

واتە: داوا ئەكەم لە خوای مەزنی پەروەردگاری عەرشی مەزن كە شیفات بدات.

 تێبینی: دیارە ئەمەش بە مەرجێك خوای گەورە ئەم دوعایەی لێ‌ قبوڵا بكات.

 3-(( اللَّهُمَّ اشفِ عَبْدَكَ يَنْكَأْ لَكَ عَدوّاً، أو يَمشي لَكَ إلى جَنازَةٍ)). صحيح سنن أبي داود(2/600)، وفي رواية: (( أو يَمشي لَكَ إلى صلاةٍ )) رواه أبوداود(3107) والحاكم 1/344، وقال: صحيح على شرط مسلم، وحسَّنه الألباني في صحيح الجامع برقم( 446).

واتە: خوایە شیفای بەندەكەت بدە تا دوژمنت بۆ بۆڕ بدات (بەوەی زۆریان لێ‌ بریندارو كوژراو بخات)، یان لەبەر تۆ بچێت بە دوای جەنازەیەكداو شوێنی بكەوێ‌.

 4- ((بِسْمِ الله أرقيكَ، مِنْ كُلِّ شَيءٍ يُؤذيكَ، مِنْ شَرِّ كُلِّ نَفْسٍ أو عَينِ حاسِدٍ اللهُ يَشفيكَ، بِسْمِ الله أرقيكَ)). مسلم(2186) عن أبي سعيد(رضي الله عنه).

واتە: (خۆم پەنا ئەدەم) بە ناوی خواوە دوعات بۆ دەكەم لە هەموو شتێك كە ئەزیەتت دەدات و لە خراپەی هەموو نەفسێك یان چاوی حەسوود بەرێك كە حەسودیت پێ‌ دەبات خوا شیفات بدات، بە ناوی خواوە دوعات بۆ دەكەم.

 5- ((اللَّهُمَّ رَبَّ النّاسِ، أذْهِبِ البَأْسَ وَاشفِ أنتَ الشّافِي، لا شِفاءَ إلاّ شِفاءُكَ، شِفاءاً لا يُغادِرُ سَقَماً)). البخاري مع الفتح (10/206) ومسلم(4/1721).

واتە: خوایە پەروەردگاری خەڵكی، ئەم ئازارە لابەرەو شیفای بدە خۆت شیفادەری دەردانی، هیچ شیفایەك نییە جگە لە شیفای تۆ، شیفایەك كە هیچ نەخۆشییەك جێ‌ ناهێڵێ.

 6- پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) بە سەعدی فەرموو: ((اللَّهُمَّ اشفِ سَعْداً، اللَّهُمَّ اشفِ سَعْداً، اللّهمَّ اشفِ سَعْداً)). البخاري مع الفتح 10/120 ومسلم 3/1253.

واتە: خوایە شیفای سەعد بدە.

 7- خوێندنی سورەتی [الإخلاص] و [الفلق] و [الناس] و فوو كردن و دەست هێنان بە لاشەیدا. عائیشە(ڕەزای خوای لێ بێت) فەرمویەتی: (پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەگەر كەسێك لە خانەوادەكەی نەخۆش بووایە هەرسێ‌ سورەتە (معوذات)ەكەی بەسەردا دەخوێندو فوی(یەكی بێ‌ تەڕی) دەكرد پیایدا، بەڵام كاتێ‌ نەخۆش كەوت ئەو نەخۆشییەی كەتیایدا وەفاتی كرد من بەسەرمدا دەخوێندو بە دەستی خۆی دەستیم دەهێنا بە لاشەیدا، چونكە لە دەستەكانی من بە بەرەكەتتر بوون). مسلم (2192).

 8- ((اللَّهُمَّ رَبَّ النَّاسِ، أَذْهِبْ الْبَاسَ، اشْفِهِ وَأَنْتَ الشَّافِي، لَا شِفَاءَ إِلاّ شِفَاؤُكَ، شِفَاءً لَا يُغَادِرُ سَقَمًا)).

واتە: خوایە پەروەردگاری خەڵكی، ئەم ئازارە لابەرەو شیفای بدە خۆت شیفا دەری دەردانی، هیچ شیفایەك نییە جگە لە شیفای تۆ، شیفایەك كە هیچ نەخۆشییەك جێ‌ نەهێڵێ.

 عائیشە(ڕەزای خوای لێ بێت) فەرمویەتی: (پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) هەندێك لە كەسوكارو خانەوادەكەی خۆی پەنا دەدا بە دوعاچارەكان، بە جۆرێك دەستی ڕاستی پێدا دەهێناو دەیفەرمو:....). صحيح البخاري (5743). وفي رواية عنها قالت: (كان رسولُ الله(صلى الله عليه وسلم) إذا اشتكى منَّا إنسانٌ مسحه بيمينه ثم قال:... وذكرتِ الدعاءَ...). مسلم برقم(2191). وفي روايةٍ قالت: (إنَّ رسولَ الله(صلى الله عليه وسلم) كان يَرقي بهذه الرُّقية وذكر نحوه). مسلم برقم(2191).

 تێبینی: ئیبن تەیمیە(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرمویەتی: (دروستە چەند ئایەتێكی قورئانی پیرۆز بە مرەكەبێكی پاك بنوسرێتەوەو ئاوی پیا بكرێت و بدرێت بە كەسی نەخۆش تا خۆی پێ بشوات و دەرخواردی بدرێت، هەروەك ئیمامی ئەحمەدو غەیری ئەو فەرمویانە). مجموع الفتاوى19/64.

 9- ((امْسَحْ الْبَاسَ رَبَّ النَّاسِ، بِيَدِكَ الشِّفَاءُ، لَا يَكْشِفُ الْكَرْبَ إِلَّا أَنْتَ)). أخرجه أحمد (6/50) (24280): قال محققه شعيب الأرنؤوط: إسناده صحيح على شرط الشيخين، وقد أخرجه البخاري (4/63) ومسلم (7/16) من طرق أخرى عن هشام به إلا أنهما قالا: (لا كاشف له إلا أنت). وأخرجه الخرائطي في (مكارم الأخلاق) (ص89): بلفظ: (اكشف البأس، رب الناس، لا يكشف الكرب غيرك). وصحَّحه الألباني في الصحيحة(1526).

واتە: ئەم ئازارە لابەرە ئەی پەروەردگاری خەڵكی، شیفا بەدەست تۆیە، كەس ناڕەحەتی لانابات جگە لە تۆ.

 10- ((اكْشِفْ الْبَاسْ، رَبَّ النَّاسْ، إِلَهَ النَّاسْ)). پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) چووە سەردانی كوڕێكی عەمارو فەرمووی......أخرجه ابن ماجة(3473) وصحَّحه الألباني في السلسلة الصحيحة(1526).

واتە: ئەم ئازارو ناڕەحەتییە لابەرە ئەی پەروەردگاری خەڵكی، ئەی پەرستراوی بەهەقی خەڵكی.


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©