پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: ((إذا عادَ الرَّجُلُ أخاهُ المُسلِمَ. مَشَى في خِرافَةِ الجَنّةِ حَتّى يَجْلِسَ، فإذا جَلَسَ غَمَرَتْهُ الرَّحْمَةُ، فإنْ كانَ غُدْوَةً صَلّى عَلَيهِ سَبْعُونَ ألفَ مَلَكٍ حَتَى يُمْسِيَ، وَإن كانَ مَساءً صَلّى عَلَيهِ سَبْعوُنَ ألْفَ مَلَكٍ حَتَى يُصْبِحَ)). رواه الترمذي برقم(969) وابن ماجه برقم(1442) وأحمد1/97 وانظر صحيح ابن ماجه 1/244 وصحيح الترمذي 1/ 286 وصحَّحه أيضاً أحمد شاكر.
واتە: ئەگەر پیاوێك سەردانی برا موسڵمانەكەی بكاتو نەخۆشییەكەی بەسەر بكاتەوە ئەوا وەك ئەوەیە بەدەم ڕێگاوە بەروبومی میوەی ناو باخێكی بەهەشت لێ بكاتەوە هەتا دادەنیشێ (ئەمەندە چاكەی دەستگیر دەبێت، یان بە ڕێگایەكدا دەڕوات دەیگەیەنەتە بەهەشت)، وە كاتێ دانیشت بەزەیی خوایی دایدەپۆشێتو دایدەگرێتەوە، وە ئەگەر سەرەتای ڕۆژو بەیانی بێت حەفتا هەزار مەلائیكەت بۆی دەپاڕێنەوە هەتا ئێوارەی لـێ دەبێتەوە، وە ئەگەر ئێوارە بێت حەفتا هەزار مەلائیكەت بۆی دەپاڕێنەوە هەتا بەیانی لــێ دەبێتەوە.