1-(( أعوذُ بِكَلِماتِ اللهِ التّامّات مِنْ غَضَبهِ وَعِقابِهِ، وشَرِّ عِبادهِ، وَمِن هَمَزاتِ الشّياطينِ وأن يَحضُرونِ )). أبو داود 4/ 12 برقم(3893) وأنظر صحيح الترمذي 3/171، وهو حديث حَسَن، حسّنَهُ الألباني في صحيح أبي داود برقم(3294) بلفظ متقارب، وفي صحيح الترغيب والترهيب (2/120) برقم(1601).
واتە: پەنا ئەگرم بە ووشە تەواوو بێ نوقسانی (یان بەسوودو شیفادەر)ەكانی خوای گەورە (كە بریتییە لە ناوە جوانەكانی و كتێبەكانی) لەخەشم و سزای و لە خراپەی بەندەكانی و لە شێتی شەیگانەكان و لەو كاتانەی كە لە ژیاندا دێنە لام بۆ گومڕاكردنم (یان كاتێ لەسەر مەرگ دام دێنە لام).
واتە: پەنا ئەگرم بە ووتە تەواوە (بێ نوقسانییە بە سوودو شیفادەر)ەكانی خوای گەورە كە بە تەقواو خراپەكار ناتوانن بیبەزێنن (واتە زانستی كەس ئەو سنوورە نابەزێنێت و زیاتر نازانێت كە بۆی دیاری كراوە) لە خراپەی ئەوەی لە ئاسمانەوە دادەبەزێ (لە سزا وەك هەورە بروسكەو باران)و خراپەی ئەوەی سەردەكەوێ بۆی (لە كردەوەی خراپ و شایستەی سزا)، وە لە خراپەو ئەو تاقیكردنەوانەی لە شەوو ڕۆژدا ڕوو دەدات، وە لە خراپەی ئەو ڕووداوانەی لە شەودا ڕوودەدەن، مەگەر ڕوداوێك كە بەخێر ڕووبدات ئەی خوای بەبەزەیی.