1- ((أشهَدُ أن لآ إلهَ إلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَريكَ لَهُ، وَأشهَدُ أنَّ محُمَّداً عَبدُهُ وَرَسولُهُ.. )). (هەركەسێك دەست نوێژی تەواو بشۆرێ و ئەمە بڵێ ئەوا (لە قیامەتدا) هەر هەشت دەرگاكەی بەهەشتی بۆ دەكرێتەوە لە كامیانەوە ئارەزوو بكات دەچێتە ناوی). مسلم1/209 برقم(234).
واتە: شایەتی دەدەم (بەدڵ ئیقرار ئەكەم و بە زمان دانی پێدا دەنێم) كە هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە (الله) تاكی بێ هاوبەشە، وە شایەتی دەدەم كە محمد(صلى الله عليه وسلم) بەندەو نێردراوو پەیامهێنەری خوایە.
2- ((أللّهمَّ اجعَلني مِنَ التّوّابِينَ، واجعَلني مِنَ المُتَطَهِّرينَ)). الترمذي برقم(55) وأبو داود(162)، وصحَّحه الألباني في تمام المنة ص 97.
واتە: خوایە بمگێڕی لەوانەی بەردەوام تەوبەكارنو بمگێڕی لەوانەی بەردەوام خۆیان پاك ڕادەگرن.
3- ((سُبحانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ أشهَدُ أن لا إلهَ إلاّ أنتَ أستَغْفِرُكَ وَأتوُبُ إليكَ)). (هەركەس دەست نویژ بگرێ و پاشان ئەمە بڵێ لەلاپەڕەیەكدا بۆی دەنوسرێتەوە، پاشان مۆر دەكرێت بە مۆرێك ناشكێت تا ڕۆژی قیامەت). رواه الحاكم1/564 وهو صحيح وانظر النسائي في عمل اليوم والليلة ص 173 برقم(81) وانظر إرواء الغليل 1/135و 3/94 ورواه الحاكم 1/564 انظر صحيح الترغيب والترهيب(220).
واتە: پاكیو بێعەیب و ناتەواوی و سوپاس بۆ تۆیە خوایە، شایەتی دەدەم كە هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە تۆ، داوای لـێخۆشبوونت لـێدەكەمو دەگەڕێمەوە بۆ لات.