1-بانگبێژ هەرچییەكی ووت تۆش دەیڵێیتەوە جگە لە ووتنی: ((حَيَّ عَلَى الصَّلاة _ حَيَّ عَلَى الفَلاح)) كە دەبێ بڵێی:(( لا حَولَ وَلا قوةَ إلاّ بالله)). (هەر كەس ئاوا بە خالص و بێ ڕییایی لە دڵییەوە بیڵێ دەچێتە بەهەشتەوە). البخاري 1/152 برقم(611) ومسلم 1/288 برقم(383).
تێبینی(2): پێشنوێژ(ئیمام) لەسەر مینبەر ڕۆژی جومعە وەڵامی بانگبێژ ئەداتەوە، وە ئەتوانێت كە گەیشتە (أشهد ان لا اله الا الله)و(اشهد ان محمدا رسول الله) بڵێت: (وَأنا)، چونكە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) وای كردووە. أخرجه البخاري 2/326 برقم(914) بَاب يُجِيبُ الْإِمَامُ عَلَى الْمِنْبَرِ إِذَا سَمِعَ النِّدَاءَ.
یەكەم: تەنهاو بە تایبەت لە بانگی یەكەمی بەیانیاندا دوای وتنی(حی علی الفلاح) دەڵێت: (الصلاة خير من النوم، الصلاة خير من النوم)دوو جار.........
وە جێگای دووەمیش: ئەگەر زۆر سەرما بوو یان باران بوو دوای (حی علی الفلاح) یان دوای تەواو بوون لە بانگەكە ئەمەی بۆ زیاد دەكات: (صلّوا فی الرّحال) واتە نوێژەكانتان لە جێگاكانی خۆتان بكەن، یان دەڵێت: (ومن قعد فلا حرج علیه). واتە: هەركەسێك دانیشێت و نەیەت گوناهی ناگات. الثمر المستطاب (1/129-133)