1- دوای وەڵام دانەوەی بانگبێژ صڵاوات بدە لەسەر پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم).مسلم 1/288 برقم(384).
2- پاشان بڵێ: ((اللَّهُمَّ رَبَّ هذهِ الدَّعوَةِ التّامّة، وَالصَّلاةِ القائِمَة،آتِ مُحَمَّداً الوَسِيلَةَ وَالفَضِيلَةَ، وَابْعَثهُ مَقاماً مَحْمُوداً الَّذي وَعَدْتَهُ)). (هەركەسێك كاتێ بانگ دەبیستێ ئەم پاڕانەوەیە بڵێ ئەوا بەر شەفاعەتی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەكەوێت). البخاري/ 1/152 برقم(614). وة زيادەى: (( إنّكَ لا تُخْلِفُ المِيعادَ)) للبيهقي 1/410، وة (ابن باز) لة (تحفة الاخيار) ص 38 ئیسنادەكەی بەحەسەن داناوە، بەڵام ئەم زیادەیە شازە، برِوانة الإرواء 1/260 وة (الفتح)دا.
واتە: خوایە پەروەردگاری ئەم بانگەوازی یەكخواپەرستییە تەواوو نوێژە دامەزراوو بەردەوامە. ببەخشە بە پێغەمبەرمان محمد(صلى الله عليه وسلم) پلەی بەرزی (الوسیلە) (كە شوێنێكە لە بەهەشتدایە بۆ كەس نابێ جگە لە بەندەیەك لە بەندەكانی خوای گەورە، وە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: ئومێدم وایە كە ئەو كەسە من بم) وە (الفَضیلَة) كە پلەیەكی زیادەیە بەسەر دروست كراواندا، وە بیبەرە ئەو شوێنە سوپاس كراوەی كە بەڵێنت پێ داوە ( كە پلەی شەفاعەتی گەورەیە لە ڕۆژی دواییدا).
3- بپاڕێرەوە بۆ خۆت لە نێوان بانگ و قامەتدا، چونكە پاڕانەوەی ئەو كاتە ڕەت ناكرێتەوە. الترمذي برقم(212) وأبوداود برقم(521) وأحمد3/119 وأنظر إرواء الغليل1/262، وصحَّحه الألباني في صحيح أبي داود3/14 برقم(534).