سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

فەزڵی بانگ وتن

أغسطس 23, 2022

 1- بانگبێژ لە ڕۆژی دواییدا لە هەموو كەسێك گەردن و ملی بەرزو درێژترە. مسلم 387 عن معاوية (رضي الله عنه).

2- وە هەموو شتێك لە مرۆڤ و جنۆكەو شتی تر شایەتی بۆ دەدەن لە ڕۆژی دواییدا. البخاري 2/72، 73.

3- وە (( هەر موسڵمانێك (12) ساڵا بانگ بدات( بە بێ‌ بەرانبەر) ئەوا بەهەشتی بۆ واجب دەبێ‌و بە هەموو بانگێك لە ڕۆژێكدا(60) چاكەو بە هەموو قامەتێك(30) چاكەی دەستگیر دەبێ‌)). أخرجه ابن ماجه رقم(728) والحاكم1/205 والبيهقي عن ابن عمر (رضي الله عنه) مرفوعا، وصحَّحه الألباني في السلسلة الصحيحة(42)، وصحيح الجامع(6002).

 تێبینی(1): وتنی (أقامها الله وأدامها) لەلایەن ئیمامەوە كاتێ‌ بانگبێژ لە قامەتدا دەگاتە (قد قامت الصلاة، قد قامت الصلاة) دروست نییەو فەرمودەكەی ضەعیفە. بڕوانە المشكاة برقم(670)، والإرواء برقم(241) وتمام المنة ص35.

تێبینی(2): ئەگەر ئیمام لە ناو مزگەوتا نەبوو سوننەتە نوێژخوێنان ئەو كاتە هەستن بۆ نوێژ كە ئیمام دەبینن دێت، خۆ ئەگەر لە مزگەوتا بوو ئەوا لە كاتی قامەتا هەڵدەستن جا هیچی تیا نییە لە سەرەتای قامەتەوە بێت یان ناوەڕاست یان كۆتاییەكەیدا. فتاوى اللجنة الدائمة (31/ 67) رقم الفتوى(18097). وە بەشی یەكەم لە فەرمودەدا هاتووە، أنظر البخاري(611) ومسلم(604) وغيرهم.

وە نوێژخوێنان ئەو كاتە هەڵدەستن بۆ نوێژ كە بانگبێژ لە قامەتدا دەگاتە (قد قامت الصلاة، قد قامت الصلاة) ئەگەر ئیمام لە مزگەوتا بوو، كە ئەمەش ووتەی عبدالله ی كوڕی موبارەك و ئیمامی ئەحمەدە. برِوانة (الثمر المستطاب) ص231.


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©