سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

وتەی پێش نوێژ(إمام) بۆ نوێژخوێنان

أغسطس 23, 2022

 پێش دەست پێكردنی نوێژو لە كاتی چاك كردنی ڕیزەكانیاندا دەڵێت: ((سَوّوُا صُفُوفَكُم فإنَّ تَسوِيةَ الصَّفِّ مِنْ تَمامِ الصَّلاةِ)). البخاري 2/174 ومسلم (433) عن أنس.

واتە: ڕیزەكانتان ڕێك بخەن چونكە بە ڕاستی ڕێكوپێكی ڕیز لە تەواوی نوێژەوەیە.

 وە لەریوایەتی البخاريدا: (( فَإنَّ تَسويَةِ الصّفُوفِ مِنْ إقامَةِ الصَّلاةِ)). واتە: رێكوپێكی ریزەكان لە تەواوی‌و دامەزراوی نوێژەكەوەیە.

 تێبینی: ڕیز ڕێكخستن بەم جۆرەیە: شان دەدەن لە شانی یەك و پێ‌و تەنیشتی ئەژنۆ دەدەن لە یەك، چونكە هاوەڵەكانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئاوایان دەكرد. أنظر(سلسلة الصحيحة(31) والحديث رواه البخاري(686) وأبو داود(662). وە پێویستە ڕیزی یەكەم تەواو بێت پاشان ڕیزی دووەم دروست بكرێت، وە هەروەها بۆ ڕیزەكانی تریش بە هەمان شێوە چونكە مەلائیكەتەكانیش بەم شێوازە دەوەستن لەلای پەروەردگار. مسلم(430).


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©