1- پێی بڵێ: ((تُبلِي وَ يُخلِفُ اللهُ تَعالى)). اخرجه ابوداود (4020) وصحَّحه الألباني في صحيح الترمذي(1838)، ئەمە ووتەی هاوەڵەكانی پێغەمبەرە(صلى الله عليه وسلم) كە بە یەكتریان فەرمووە.
واتە: یاخوا بیڕزێنیت (ئەوەندە لەش ساغ و تەمەن درێژ ببی و بیدڕێنیت) وە خوای گەورە پۆشاكی چاكتر بخاتەوە شوێنی.
وە هەروەها لە وتەی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) هاتووە، وە بە لەفزی: (أبلی و أخلِقی) ڕیوایەت كراوە. یەك جار البخاری(5823) وە دوو جار البخاری (5845)،وە سێ جار بەم شێوەیە: (أَبْلِي وَأَخْلِقِي، ثُمَّ أَبْلِي وَأَخْلِقِي، ثُمَّ أَبْلِي وَأَخْلِقِي). البخاري (5993). وە بە (وأخلِفي) بة(فاء) سێ جار. البخاري(3071).
2- پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) پۆشاكێكی سپی بینی لەبەری عومەردا(رضي الله عنه) فەرموی: ئەمە نوێیە یان شۆردراوە؟ فەرمووی: بەڵكو شۆردراوە (لە ڕیوایەتێكیدا: نوێیە) ئەویش فەرموی: ((إلبِس جَديداً، وَعِشْ حَميداً، وَمُتْ شَهيداً، [وَيَرْزُقُكَ اللَّهُ قُرَّةَ عَيْنٍ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ])). عومەریش فەرمووی: تۆ ئەی پێغەمبەری خوا. ابن ماجه(3558) و ابن السني في (عمل اليوم و الليلة) (262) وأحمد وإسحاق في (مسنديهما) والنسائي في ( الكبرى) والطبراني. وما بين المعكوفين للدبري. وحسَّنه الحافظ في تخريج الإذكار، وحسَّنه الألباني في السلسلة الصحيحة(352)، وصحيح الجامع(1234).
واتە: یاخوا پۆشاكی تازە لەبەر بكەیت و بە سوپاسكاری و سوپاس كراوی بژیت (بەوەی ژیانت لەسەر گوێڕایەڵی خوا بەیتە سەر سوپاسكاری خوابیت و سوپاسكراوی لای خوای گەورە پاشان لای خەڵكی بیت)، وە بە شەهیدی سەر بنێیتەوەو بمریت، وە خوای گەورە دڵخۆشی و مایەی گەشاوەیی چاوت پێ ببەخشێت لە دونیاو قیامەتدا.