سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

لە پێ‌ كردنی نەعل و پێڵاو

أغسطس 23, 2022

 لە پێشدا لای ڕاست لە پێ‌ بكەو لە كاتی داكەندندا لای چەپ دابكەنە. البخاري 10/263 ومسلم (2097).

 وە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) نەهی كردووە لە لەپێ‌ كردنی نەعل بە پێوە، أبوداود (4135) وابن ماجه(3618) وصحَّحه الألباني في الصحيحة(719).

تێبینی: ئیمامی(المناوی) دەفەرموێت: فەرمودەكە بۆ ڕێ‌ نیشاندان و ئیرشادە، چونكە بە دانیشتنەوە لە پێ‌ كردنی ئاسانترە، بۆیە ئیمامی(الطَیِّبی) وە غەیری ئەو نەهییەكەیان تایبەت كردووە بە لەپێ‌ كردنی ئەو پێڵاوەی كە لە پێ‌ كردنی بە پێوە ناڕەحەتەوەو ماندووت دەكات وەكو (ناسومە و خوف) ( كە قەیتانی هەیە) نەك (قابقاب و سرموزە) وە خوای گەورەش زاناترە بە حیكمەتی تەشریع و نەهییەكانی. بڕوانە السلسلة الصحيحة للألباني(2/350).

 وە بە یەك تاكەوە مەڕۆ بە ڕێدا، یان هەردووكی لە پێ‌ بكە، یان هەردووكیان دابكەنە. البخاري 10/ 161،262 ومسلم (2097).

 تێبینی: هۆكارەكەشی وەك زانایان فەرمویانە: لەبەر بریندارنەبونی قاچ، یان لەبەر نائاسایی حاڵەتەكەی، یان لەبەر ئەوەی ڕۆشتنی شەیتانە، یان لەبەر ئەوەی شوهرەیەكی تیایە....بۆ درێژەی ئەم ووتانە بڕوانە فتح الباری16/426.


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©