سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

چوونە دەرەوە لەماڵ

أغسطس 23, 2022

 1- ((بِسمِ اللهِ، تَوكَّلْتُ عَلَى اللهِ، لا حَوْلَ وَلا قُوةَ إلاّ باللهِ)).

واتە: (خۆم پەنا ئەدەم)بە ناوی خوا پشتم بەخوای گەورە بەست (وە هەموو كارەكانم تەسلیمی ئەو كرد)، هیچ گۆڕان و توانایەك نییە مەگەر بەخوای گەورەوە.

 (ئەگەر لە ماڵ دەرچێت و ئەمە بڵێ ئەوا (لە لایەن خوای گەورەوە یان مەلائیكەتەوە) پێ‌ی دەوترێت: هیدایەت درایت (بۆ سەر ڕێگای حەق و ڕاست ) و كیفایەت كرایت (و دوورخرایتەوە لە خراپە و خەمی دونیاو قیامەت) و پارێزرایت (لەشتە پەنهان و خراپەكان و دوژمنەكانت لە شەیطانەكان و غەیری ئەوان)، وە شەیطانی لێ‌ دوور دەخرێتەوە، وە شەیطانێكی تر دەڵێ‌: تۆ چ دەستەڵاتێكت هەیە بەسەر كەسێكدا كە هیدایەت درابێت و كیفایەت كرابێت و پارێزرابێت). رواه أبوداود(5094) والترمذي(3427) وصحَّحه الألباني في صحيح الجامع برقم(6419).

   2- ((اللَّهُمَّ إنّي أعوذُ بِكَ أن أضِلَّ أو أُضَلَّ، أو أَزِلَّ أو أُزَلَّ، أو أَظلِمَ أو أُظلَمَ، أو أجهَلَ أو يُجْهَلَ عَلَيَّ)). لة ام سلمةوة (رضي الله عنها) فەرمویەتی: هەرگیز پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) لە ماڵی من دەرنەچووە ئیلا [سەری بەرز دەكردەوەو تەماشای ئاسمانی دەكردوو] دەیفەرموو:.....) أخرجه أبو داود(5094)بلفظه، والترمذي(3427) وابن ماجة(3884)، وأخرجه النسائي(8/268) بلفظ: (بسم الله، رب أعوذ بك من أن أزل، أو أضل، أو أظلم، أو أظلم، أو أجهل، أو يجهل علي)  زاد ابن عساكر: (..أو أن أبغيَ أو يُبغى عليَّ). وصحَّحه الألباني في صحيح الجامع(4709).

تێبینی: بەڵام شێخ ئەلبانی لة الكلم الطيب (59) ط3، وفي ط: المعارف (60)دەفەرموێت: (لكن رفع الطرف شاذ!)  واتە: تەماشاكردنی ئاسمان لە فەرمودەكەدا شازە. برِوانة تراجعات العلامة الألباني في التصحيح والتضعيف (1/21).

واتە: خوایە پەنات پێ‌ئەگرم لەوەی گومڕا ببم و( بە هۆی ئەنجامدانی كارێكەوە لە ڕێگای هیدایەت لابدەم) یان گومڕا بكرێم(لە لایەن شەیطانەكانی مرۆڤ و جنۆكە)، یان (بەبێ‌ ئەنقەست) بترازێم و گوناه وتاوان بكەم (بە خۆم یان خەڵكی)، یان بترازێنرێم و غەیری خۆم گوناهم پێ‌ بكات، یان ستەم بكەم (لە خۆم یان خەڵكی)، یان ستەمم لێ‌ بكرێ‌ (لە خۆم یان سامانم یان ناموسم)، یان نەفامی بكەم و كاری نەفامان ‌و ئەنجام بدەم، یان نەفامیم لەگەڵدا بكرێ‌.


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©