سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

گەڕانەوە بۆ ماڵ

أغسطس 23, 2022

 خوای گەورە دەفەرموێت: [...فَإِذَا دَخَلْتُمْ بُيُوتًا فَسَلِّمُوا عَلَى أَنْفُسِكُمْ تَحِيَّةً مِنْ عِنْدِ اللَّهِ مُبَارَكَةً طَيِّبَةً......] (النور:61)

واتە: ئەگەر چوونە ماڵێكەوە سڵاو لە یەكتری و خۆتان بكەن بە سڵاوێكی خوایی پیرۆزو بەفەڕو پاك. تفسير القرآن العظيم 3/270 -271.

 پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: (( سێ‌ كەس هەموویان مسۆگەر زامنن لە ژێر چاودێری خوای گەورەدان...)) وە لەوانە:

((رَجُلٌ دَخَلَ بَيتَهُ بِسَلامٍ فَهوَ ضامِنٌ على الله عزَّ وَجلَّ)). صحيح (صحيح سنن أبي داود 2/473)

وە لەفەرموودەی صەحیح دا هاتووە: (ئەگەر پیاوێك گەڕایەوە ماڵەوەو یادی خوای گەورە كرد لەكاتی چوونە ژوورەوەو نان خواردنیدا. ئەوا شەیگان بەهاوەڵەكانی دەڵێت: لێرە نە جێگەو نە شێو و خواردنتان نییە) مسلم ژمارە (2018).

واتە: پیاوێك بگەڕێتەوە ماڵەوە بە سڵاو كردن زامنە لەلایەن خواوە.

 وە عائیشە(ڕەزای خوای لێ‌ بێت) دەفەرموێت: پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەگەر بگەڕایەتەوە ماڵەوە بە سیواك دەستی پێ‌ دەكرد- واتە: یەكەم شت سیواكی دەكرد-. صحيح مسلم، كتاب الطهارة باب 15/ رقم (44).


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©