سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

داوای لێخۆشبوون كردن و گەڕانەوە بۆ لای خوای گەورە (الإستِغفار والتَّوبة)

أغسطس 21, 2022

 1- پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: ((وَاللهِ إنّي لأستَغْفِرُاللهَ وَأتوبُ إلَيهِ في اليَومِ أكثَرَ مِنْ سَبعينَ مَرَّةٍ)).البخاري مع الفتح 11/101 برقم(6307).

واتە: سوێند بەخوا من لە ڕۆژێكدا زیاد لە حەفتا جار داوای لێخۆشبوون دەكەم لە خوای گەورەو دەگەڕێمەوە بۆ لای.

 

2- وە چاك وایە لە ڕۆژێكدا (سەد) جار بوترێ‌: ((أستَغفرُاللهَ وَأتوبُ إليهِ )). چونكە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەنجامی داوە. أخرجه ابن ماجه(3815). وصحَّحه الألباني في السلسلة الصحيحة (1452).

واتە: داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە دەكەم و دەگەڕێمەوە بۆلای.

 

3- وە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: ((يا أيُّها النّاسُ تُوبوا إلى اللهِ، فإنّي أتوبُ في اليَومِ إلَيهِ مِائةَ مَرَّةٍ)).مسلم 4/2075 برقم(2702).

واتە: ئەی خەڵكی بگەڕێنەوە بۆ لای خوا، بە ڕاستی من لە ڕۆژێكدا (سەد)جار دەگەڕێمەوە بۆ لای.

 

4- وە دەفەرموێت(صلى الله عليه وسلم): ((مَنْ قالَ: (أسْتَغْفِرُ اللهَ العَظيمَ الَّذي لآ إلهَ إلاّ هوَ الحَيُّ القَيّومُ وَأتوبُ إلَيهِ) غُفِرَ لَهُ، وَإنْ كانَ فَرَّ مِنَ الزَّحفِ)). أخرجه أبوداود2/85 برقم(1517) بدون(...العظيم...) والترمذي5/569 برقم(3577) واللفظ له. ورواه الحاكم من حديث ابن مسعود وقال: صحيح على شرطهما، إلا أنه قال: يقولها ثلاثا.. وصحَّحه الألباني أنظر السلسلة الصحيحة برقم(2727).

واتە: هەركەسێك بڵێ‌: داوای لێخۆشبوون دەكەم لەو خودا مەزنەی كە هیچ پەرستراوێك نییە بەهەق جگە لەو، وە زیندووی هەڵسووڕێنەری بوونەوەرەو دەگەڕێمەوە بۆ لای، ئەوا خوای گەورە لێی خۆش دەبێ‌ ئەگەرچی لە كاتی جیهادو بەرەنگاربونەوەی سوپای دوژمن پشتی هەڵكردبێ‌و ڕای كردبێت.

 

5- وە دەفەرموێت(صلى الله عليه وسلم): ((طُوبَى لِمَنْ وُجِدَ في صَحيفَتهِ إستِغفارَاً كَثيراً)). رواه ابن ماجه (3818) والنَّسائي في عمل اليوم والليلة 455 وصحَّحه الألباني في صحيح الجامع 3930.

واتە: مژدەو خۆشبەختی (یان طوبا كە دارێكە لە بەهەشتدا) بۆ كەسێك كە لە نامەی كردەوەكانیدا داوای لێخۆشبوون كردنی لە خوای گەورە زۆر تێدا بێت.

 

6- وە دەفەرموێت(صلى الله عليه وسلم): ((أقرَبُ ما يَكونُ الرَّبُّ مِنَ العَبْدِ في جَوْفِ اللَّيلِ الآخِرِ، فَإنِ استَطَعْتَ أن تَكونَ مِمَّنْ يَذكُرُ اللهَ في تِلْكَ السَّاعَةِ فَكُنْ)). أخرجه الترمذي(3579) وغيره وصحَّحه الألباني في صحيح الجامع(1173).

واتە: نزیكترین كاتێك كە پەروەردگار لە بەندەكەیەوە نزیك بێت لە سێ‌ بەشی كۆتایی شەودایە (ئەو كاتەی خوای گەورە دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا)، ئەگەر توانیت لەو كەسانە بیت كە یادی خوای گەورە دەكەن لەو كاتەدا ئەوا ببە.

 

7- وە دەفەرموێت(صلى الله عليه وسلم): ((أَقْرَبُ ما يَكونُ العَبْدُ مِنْ رَبِّهِ وَهوَ ساجِدٌ فأكثِروا الدُّعآءَ)). مسلم 1/350 برقم(482).

واتە: نزیكترین كات كە بەندە لە پەروەردگارییەوە نزیكە لە كاتی كوڕنووش بردنیدایە، دەسا لەو كاتەدا زۆر بپاڕێنەوە تیایدا.

 

8- وە دەفەرموێت(صلى الله عليه وسلم): ((إنَّهُ لَيُغانُ عَلى قَلْبـي، وَإِنّي لأَستَغْفِرُ اللهَ في اليَومِ مِائةَ مَرَّةٍ)).أخرجه مسلم 4/2075 برقم(2702).

واتە:تارمایی دێت بەسەر دڵمداو بیرم دەچێ‌، وە من لە ڕۆژێكدا (سەد) جار داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە دەكەم.

 

ابن الاثير دەفەرموێت: (ڵیُغانُ عَڵی قَلْبـی) واتە: دایدەگرێتەوەو دایدەپۆشێ‌، وە مەبەست پێی (بیرچونەوەیە)، چونكە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بەردەوام لە زیادە ذیكركردن‌و نزیك بوونەوەو بەردەوامێتی چاودێری خۆكردندا بووە، بەڵام كاتێ‌ ئاگای لـێ‌ نەمایە لە هەندێ‌ كاتەكانیدا یان بیری بچوایە ئەوا بە گوناه حسابی دەكرد لەسەر خۆی‌و یەكسەر داوای لـێخۆشبوونی دەكرد لە خوای گەورە. برِوانة جامع الأصول 4/386.

 

 

9- عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ(رضي الله عنه) عَنْ النَّبِيِّ(صلى الله عليه وسلم) قَالَ: ((قَالَ إِبْلِيسُ: وَعِزَّتِكَ لَا أَبْرَحُ أُغْوِي عِبَادَكَ مَا دَامَتْ أَرْوَاحُهُمْ فِي أَجْسَادِهِمْ، فَقَالَ: وَعِزَّتِي وَجَلَالِي لَا أَزَالُ أَغْفِرُ لَهُمْ مَا اسْتَغْفَرُونِي)). رواه أحمد في المسند(11255) وقال محققه شعيب الأرنؤوط: حَسَن، والحاكم(7672) من طريق دراج وقال الحاكم: صحيح الإسناد، وحسَّنه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب(1617).

واتە: شەیتانی ئیبلیس وتویەتی: خوایە سوێند بە شكۆمەندیت بەردەوام ئەبم لە سەرگەردان كردنی بەندەكانت هەتا ڕۆح لە لاشەیاندا بێت، خوای گەورە فەرمووی: سوێند بە شكۆمەندی و دەستەڵاتم بەردەوام لێیان خۆش دەبم هەتا داوای لێخۆشبوونم لێ بكەن.


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©