تەسبیح واتە (سُبحانَ اللهِ) كردن و تەحمید واتە (الحَمدُلله) و تەهلیل: واتە وتنی (لا إلهَ إلاّ الله) و تەكبیر واتە (الله أكبرُ) كردن
1- عَن أبي هُريرَة(رضي الله عنه) أنَّ رَسولَ اللهِ(صلى الله عليه وسلم) قالَ: (( مَنْ قالَ: ( لا إلهَ إلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَريكَ لَهُ، لَهُ المُلكُ وَلَهُ الحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيءٍ قَدِير) في يومٍ مِائة مَرّةٍ، كانَتْ لَهُ عَدلُ عَشرِ رقابٍ وَكُتِبَتْ لَهُ مائَة حَسَنَةٍ، وَمُحيَت عَنْهُ مِائَةَ سَيئَةٍ وَكانَت لَهُ حِرزاً مِنَ الشَّيطانِ يَومَهُ ذلِكَ حَتّى يُمسِيَ، وَلَمْ يَأتِ أحَدٌ أفضَلَ مِمّا جآءَ بِهِ إلاّ أحَدٌ عَمِلَ أكثَرَ مِن ذلكَ)). البخاري 4/95 برقم(3293) ومسلم 4/2071 برقم(2691).
واتە: هەركەسێك لە ڕوَژێكدا (سەد) جار بڵێت: هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە (الله) تاكی بێ هاوەڵەو هەموو موڵك و ستایش بوَ ئەوەو بەسەر هەموو شتێكدا بە توانایە، ئەوا بە ئەندازەی ڕزگاركردنی (دە) كوَیلە چاكەی دەست دەكەوێتو (سەد) چاكەی بوَ دەنوسرێتو (سەد) گوناهی لـێ دەسڕێتەوەو ئەو ڕوَژە لە شەيطان پارێزراو دەبێ هەتا ئێوارەی لـێ دەبێتەوەو كەس بە پاداشتی لەم چاكترەوە نایەت مەگەر كەسێك (زیكرو چاكەی) لەم زیاتر بكات.
2- وە دەفەرموێت(صلى الله عليه وسلم): ((مَنْ قالَ: ( سُبْحانَ الله وَبِحَمْدِهِ ) في يومٍ مِائةَ مَرّةٍ، حُطَّتْ خَطاياهُ وَلَو كانَتْ مِثْلَ زَبَدِ البَحْرِ)). البخاري 7/168 برقم(6405) ومسلم 4/2071 برقم(2691).
واتە: هەركەسێك لە ڕوَژێكدا (سەد) جار بڵێت: پاكیو بێ نوقسانیو ستایش بوَ خوایە، ئەوا گوناهەكانی لەسەر لادەچێت ئەگەرچی وەكو كەفی دەریا (پڕ بە دەریاش) وابێت.
3- عَن أبي أيوب الأنصاري(رضي الله عنه) عَن رَسول الله(صلى الله عليه وسلم): ((مَنْ قالَ: (لا إلهَ إلاّ اللهَ وَحْدَهُ لا شَريكَ لَهُ، لَهُ المُلْكُ وَلَهُ الحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيءٍ قَدير) عَشرَ مِرارٍ،كانَ كَمَنْ أعتَقَ أربعةَ أنفُسٍ مِنْ وَلَدِ إسماعِيلَ)). البخاري 7/167 ومسلم بلفظه 4/2071.
واتە: هەركەسێك (دە) جار بڵێت: هیچ پەرستراوێك نییە بەهەق جگە لە (الله) تاكی بێ هاوەڵەو هەموو موڵك و ستایش بوَ ئەوەو بەسەر هەموو شتێكدا بە توانایە، وەكو ئەوە وایە كە چوار كەسی لە نەوەكانی ئیسماعیل پێغەمبەر(علیه الصلاە والسّلام) ئازادو ڕزگار كردبێت.
4- عَن أبي هُرَيرَة(رضي الله عنه): قالَ رَسول الله(صلى الله عليه وسلم): (( كَلِمَتانِ خَفيفَتانِ عَلَى اللِّسانِ، ثَقِيلَتانِ في المِيزانِ، حَبيبَتانِ إلى الرَّحْمنِ: (سُبحانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ، سُبْحانَ اللهِ العَظِيمِ ))). البخاري 7/168 برقم(3462) ومسلم 4/2072 برقم(2694).
واتە: دوو ووشە هەن لەسەر زووبان سوكنو لە تەرازووی كردەوەكاندا قورسنو بە لای خواوە خوَشەویستن، ئەویش بریتییە لە ووتنی: پاكیو بێ نوقسانی و ستایش بوَ خوایە، پاكیو بێ نوقسانی بوَ خوای مەزن.
5- عَن أبي هُريرَة(رضي الله عنه) قالَ: قالَ رسولُ اللهِ(صلى الله عليه وسلم): (( لَأَنْ أقولَ: ( سُبحانَ اللهِ، وَالحَمْدُللهِ، وَلا إلهَ إلاّ اللهُ، وَاللهُ أكبرُ ) أحَبُّ إليَّ مِمّا طَلَعَتْ عَلَيهِ الشَّمْسُ)).مسلم 4/2072 برقم(2695).
واتە: ئەگەر بڵێم پاكی و بێ نوقسانی و هەموو ستایشێك بوَ خوا، وە هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە (الله)، وە خوا لە هەموو شتێك گەورەترە، خوَشترە بە لامەوە لە هەموو ئەو شتانەی كە خوَر بەسەریدا هەڵدێ (واتە هەموو دونیا).
6- عَنْ سَعد(رضي الله عنه) قالَ: كُنّا عِندَ رسولِ الله(صلى الله عليه وسلم) فقالَ: ((أيَعجِزُ أحدُكُم أن يَكسِبَ كُلَّ يَومٍ ألْفَ حَسَنةٍ؟ فَسَألَهُ سآئِلٌ مِن جُلَسآئِهِ: كَيفَ يَكسِبُ أَحَدُنا ألفَ حَسَنةٍ؟ قالَ: يُسَبِّحُ مِائةَ تَسْبيحَةٍ، فَيُكتَبُ لَهُ ألْفُ حَسَنةٍ، أو يُحَطُّ عَنهُ ألْفُ خَطيئَةٍ)). مسلم 4/2073 برقم(2698).
واتە: سەعد دەفەرموێ: ئێمە لە خزمەت پێغەمبەری خوادا بووین(صلى الله عليه وسلم)و فەرمووی: ئایا كەس لە ئێوە هەیە ئەوەندە بێ توانا بێت كە نەتوانێ هەموو ڕوَژێ هەزار چاكە دەست بخات بوَ خوَی؟ یەكێ لەوانەی كە دانیشتبوو پرسیاری لێ كرد: چوَن یەكێك لە ئێمە دەتوانێ هەزار چاكەی دەست بكەوێ؟ فەرمووی: سەد تەسبیحات (سُبحانَ اللهِ) بكات هەزار چاكەی بوَ دەنوسرێ، یان هەزار گوناهی لێ هەڵدەوەرێت.
7- عَن جابر(رَضيَ اللهُ عَنهُ) عَن النَّبـيّ(صلى الله عليه وسلم) قال: (( مَنْ قالَ (سُبحانَ اللهِ العَظيمِ وَبِحَمْدِهِ) غُرِسَتْ لَهُ نَخلَةٌ في الجَنّةِ)). أخرجه الترمذي 5/511 برقم(3464-3465) والحاكم 1/501 وصحَّحه و وافَقَهُ الذهبي. وانظر صحيح الجامع 5/531 برقم(6429) وصحيح الترمذي 3/160.
واتە: هەركەسێك یەك جار بڵێ پاكی و بێ نوقسانی و گەورەیی و ستایش بوَ خوای مەزن، ئەوا دارخورمایەكی لە بەهەشتدا بوَ دەڕوێت.
8- عَن عبدالله بن قيس(رضي الله عنه) قال: قالَ رَسول الله(صلى الله عليه وسلم): ((يا عَبدَاللهِ بِنَ قَيْسٍ ألا أدُلُّكَ عَلَى كَنْزٍ مِنْ كُنُوزِ الجَنَّةِ؟)) فقُلتُ: بَلى يا رَسولَ اللهِ، قالَ: (( قُلْ: لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إلاّ بِاللهِ)). البخاري مع الفتح 11/213 برقم(4205) ومسلم 4/2076 برقم(2704).
واتە: ئەی عبداللەی كوڕی قەیس(ئەبو موسای ئەشعەری) ئایا ئاگادارت بكەمەوەو گەنجینەیەك لە گەنجینەكانی بەهەشتت پێ بڵێم؟ وتم: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خوا، فەرمووی: بڵێ هیچ گوَڕان و هێزێك نییە مەگەر بە خوای گەورەوە.
ئیبن تەیمییە(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرمویەتی: (ئەویش لەبەر ئەوەی ئەم ووشەیە (واتە: لاحول ولا قوە الا بالله) ووشەیەكە بوَ پشت بەستن بە خوای گەورە بەكاردەهێنرێت نەك بوَ استرجاع، وە زوَرێك لە خەڵكی لە كاتی موسیبەتدا دەیڵێت وەك استرجاع(واتە وەك وتنی إنا لله وإنا إلیه راجعون)، وە وەك ناڕەزایی دەیڵێت نەك وەك ئارامگری دەربڕین). الاستقامة(2/81).
النووی فەرمویەتی: (زانایان فەرمویانە: هوَكاری ئەمەش ئەوەیە كە ئەمە ووشەی تەسلیم بوون و گەڕاندنەوەی كارەكانە بوَ خوای گەورە، وە داننانە بە ملكەچی بوَی، وە بەوەی جگە لەو دروستكارێكی تر نییەو فەرمانەكانی ڕەت ناكرێتەوە، وە بەندە هیچ فەرمانێكی بەدەست نییە، وە مانای (الكنز) لێرەدا: بریتییە لە پاداشتی هەڵگیراو لە بەهەشتدا، كە پاداشتێكی لە دڵا بەقیمەت و گرانبەهایە، هەروەك چوَن گەنجینە گرانبەهاترینی سامانەكانتانە، شارەزایانی زمانەوانیش دەڵێن: (الحول) بریتییە لە جوڵەو دەستەڵات، واتە: هیچ جوڵەو تواناو دەستەڵاتێك نییە ئیلا بە ویستی خوای گەورە، وە وتراوە: ماناكەی واتە: هیچ خوَ لادانێك نییە بوَ لە خوَدورخستنەوەی خراپە، وە هیچ هێزو توانایەك نییە بوَ دەستخستنی چاكە ئیلا بە خوای گەورە، وە وتراوە: هیچ خوَلادانێك نییە لە سەرپێچی خوای گەورە مەگەر بە پاراستنی ئەو، وە هیچ هێزو توانایەك نییە بوَ ئەنجامدانی گوێڕایەڵی ئەو ئیلا بە پشتیوانی خوای گەورە، وە ئەمەش لە عبداللەی كوڕی مەسعودەوە گێڕدراوەتەوە (ڕەزای خوای لێ بێت)، وە هەموو ئەم مانایانەش نزیكە لە یەكەوە). شرح النووي على مسلم (9/70)
9- عَنْ قَيْسِ بْنِ سَعْدِ بْنِ عُبَادَةَ: أَنَّ أَبَاهُ دَفَعَهُ إِلَى النَّبِيِّ(صلى الله عليه وسلم) يَخْدُمُهُ قال: فَمَرَّ بي النَّبيّ(صلى الله عليه وسلم) وَقَدْ صَلَّيْتُ فَضَرَبَنِي بِرِجْلِهِ وَقَالَ: (( أَلَا أَدُلُّكَ عَلَى بَابٍ مِنْ أَبْوَابِ الْجَنَّةِ؟)) قُلْتُ: بَلَى، قَالَ: (( لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ)). أخرجه الترمذي (3581) والحاكم (4/290) وأحمد (3/422) وقال الترمذي: حديث حسن صحيح غريب من هذا الوجه، وقال الحاكم: صحيح على شرط الشيخين. ووافقه الذهبي، وصحَّحه الألباني في الصحيحة(1746).
واتە: قەیسی كوڕی سەعدی كوڕی عوبادە دەفەرموێت: باوكم بردمیە خزمەت پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) هەتا خزمەتی بكەم، پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) بە لامدا تێپەڕی لە كاتێكدا من نوێژم كردبوو، بە قاچی سیخورمەیەكی لێدام (وەك بە ئاگاهێنانێك) و فەرموی: ئایا ڕێنمایت بكەم بوَ دەرگایەك لە دەرگاكانی بەهەشت؟ ووتم: بەڵێ، فەرمووی: (ڵا حَوْڵ وَڵا قُوَّەَ إِلَّا بِاللَّهِ).
10- وە دەفەرموێت(صلى الله عليه وسلم): ((أحَبُّ الكَلامِ إلى اللهِ أرْبَعٌ: ( سُبحانَ اللهِ، والحَمدُللهِ، ولا إلهَ إلاّ اللهُ، واللهُ أكبَرُ)، لا يَضُرُّكَ بأيّهِنَّ بَدَأْتَ، وَلا تُسَمِّيَنَ غُلامَكَ يَساراً، وَلا رَباحاً، وَلا نَجِيحاً، وَلا أفْلَحَ، فإنّكَ تَقولُ: أثَمَّ هوَ! فَلا يَكونُ: فيقولُ: لا )). مسلم 3/1685 برقم(2137).
واتە: خوَشەویسترین ووتە(ی مروَڤ) بەلای خوای گەورەوە چوارە: پاكی و بێ نوقسانی و هەموو ستایشێك بوَ خوای گەورەو هیچ پەرستراوێك نییە بەهەق جگە لە (الله) و خوا لە هەموو شتێك گەورەترە، زیانت پێ ناگەیەنێ بە هەر كامێكیان دەست پێ بكەیت، وە منداڵەكەت ناومەنێ: ئاسان یان قازانج و سەرفراز و ڕزگار بوو، چونكە توَ دەڵێی فڵانیان (لەو ناوانە) لە ماڵە؟ ئەویش لە ماڵا نەبێت دەڵێن: نەخێر لە ماڵا نییە (واتە ئاسانی و قازانج و سەرفرازی و ڕزگاربوون لەماڵماندا نییە بەم هوَیەشەوە كەسی بانگكەر توشی ڕەشبینی دەبێت).
11- عَن سَعدِ بنِ أبي وَقاص(رضي الله عنه) قالَ: (( جاءَ أعرابيٌّ إلى رَسولِ اللهِ(صلى الله عليه وسلم) فَقالَ: عَلِّمني كَلاماً أقولُهُ، قالَ: قُلْ: ( لا إلهَ إلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَريكَ لَهُ، اللهُ أكبرُ كَبيراً، وَالحَمْدُللهِ كَثيراً، سُبْحانَ اللهِ رَبِّ العالمَينَ، لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إلاّ بِاللهِ العَزيزِ الحَكيمِ، (قالَ: فَهؤلآءِ لِرَبّي فَما لي؟ قالَ: (( قُلْ: اللَّهُمَّ اغفِرْلي وَارحَمْني، وَاهْدِني، وَارْزُقْني)). مسلم 4/2072 برقم(2696) وزاد أبوداود: ( فَلّما وَلّى الأعرابيُّ قالَ النّبـيُّ (صلى الله عليه وسلم): ((لقدْ مَلأ يَدَيهِ مِن الخَيرِ )) 1/220 برقم(832).
واتە: دەشتەكییەك هاتە خزمەت پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: ووتەیەكم فێر بكە كە بیڵێم، فەرمووی: بڵێ: هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە (الله) تاكی بێ هاوبەشە، خوا گەورەترە لە هەموو شتێك و زوَر ستایشی خوا دەكەم، پاكی و بێ نوقسانی و گەورەیی بوَ خاوەن و پەروەردگاری جیهانیانەو هیچ گوَڕانو هێزو توانایەك نییە مەگەر بە خوای خاوەنی عیززەتی تەواوی كاربەجێوە، دەشتەكییەكە ووتی: ئەمانە بوَ (ماف و ستایش كردن)ی پەروەردگارمە، ئەی چی بوَ( نزا و پاڕانەوە)ی خوَمە؟ فەرمووی: بڵێ: خوایە گوناهم بپوَشەو ڕەحمم پێ بكەو ڕێنمایم بكەو ڕوَزیم بدە.
كاتێ كە كابرا دەشتەكییەكە ڕوَیشت پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: هەردوو دەستی خوَی لە چاكە پڕ كرد.
12- عَن طارقِ الأشْجَعي قالَ: كانَ الرَّجلُ إذا أسْلَمَ عَلَّمَهُ النَّبـيُّ(صلى الله عليه وسلم) الصَّلاةَ، ثُمَّ أمَرَهُ أنْ يَدْعُوَ بِهؤلاءِ الكَلِماتِ: (( اللَّهُمَّ اغفِرْ لي، وَارْحَمْني، وَاهدِني، وَعافِني، وَارْزُقْني)). مسلم 4/2073 برقم(2697) وفي رواية لمسلم: (( فإنّ هؤلاءِ تَجَمَعَ لَكَ دُنياكَ وَآخِرَتَكَ)) واتە: ئەم شتانە (چاكەی) دنیاو قیامەتت بوَ كوَدەكاتەوە.
واتە: طاریقی ئەشجەعی دەفەرموێ: هەركات پیاوێك موسڵمان بووایە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فێری نوێژی دەكردو پاشان فەرمانی پێ دەكرد كە بەم ووشانە بپاڕێتەوە: خوایە لێم خوَشبەو ڕەحمم پێ بكەو ڕێنمایم بكەو بمپارێزەو ڕوَزیم بدە.
13- عَن جابر بن عَبدالله(رَضيَ اللهُ عَنهُما) أنَّ رسولَ اللهِ(صلى الله عليه وسلم) قالَ: ((إنَّ أَفْضَلَ الدُّعاءِ الحَمْدُللهِ، وَأَفْضَلُ الذِّكرِ لا إلهَ إلاّ الله)). الترمذي 5/462 برقم(3383) وابن ماجه 2/1249 برقم(3800) والحاكم 1/503 وصحَّحه وَوَافقَهُ الذّهبي وَانظُر صَحِيحَ الجامع 1/362 برقم(1104).
واتە: باشترین پاڕانەوە (الحَمْدُ للهِ)كردنەو باشترین زیكر بریتییە لە وتنی: (لا إلهَ إلاّ اللهَ).
14- وە دەفەرموێت(صلى الله عليه وسلم): ((الباقياتُ الصّالِحاتُ: ( سُبحانَ اللهِ، الحَمْدُللهِ، وَلا إلهَ إلاّ الله، وَاللهُ أكبرُ، وَلا حَوْلَ وَلا قُوّة إلاّ بِاللهِ)). أحمد3/75 برقم(513) بترتيب أحمد شاكر وإسناده صحيح وانظر مجمع الزوائد1/297 وعزاه ابن حجر في بلوغ المرامِ مِن روايةِ أبِي سَعيدِ إلى النَّسائِي في عمل اليوم والليلة برقم(848) وَقالَ: صحَّحه َالحاكم1/512 وابن حبان برقم(840).
واتە: ئەو كردەوە چاكانەی كە (مەبەست تیایدا بوَ خوایەو پاداشتەكەیان هەتا هەتایە) دەمێنێتەوە ( كە خوای گەورە دەفەرموێت: [ … وَالباقياتُ الصّالحِاتُ خَيرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَواباً وخَيرٌ أملاً ] (سورة الكهف:46).) بریتیە لە ووتنی: پاك و بێ نوقسانی بوَ خوایەو ستایش بوَ خوایەو هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە (الله)و خوا لە هەموو شتێك گەورەترە و گوَڕان و هێزێك نییە مەگەر بە خوای گەورە.
15- لە ئەبی ئومامەی الباهلییەوە: (پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) بە لایدا تێپەڕی، بینی لێوی دەجوڵێنێ، فەرموی: ئەوە چی دەڵێیت ئەی ئەبا ئومامە؟ فەرموی: یادی پەروەردگارم دەكەم. فەرموی: ئایا هەواڵت بدەمێ بە چاكتر یان زوَرتر لە زیكركرنی شەوت لەگەڵ ڕوَژو ڕوَژ لەگەڵ شەو، ئەوەیە كە بڵێیت: ((سُبْحَانَ اللهِ عَدَدَ مَا خَلَقَ، سُبْحَانَ اللهِ مِلْءَ ما خَلَقَ، سُبْحَانَ اللهِ عَدَدَ ما في الأَرْضِ وَالسَّماء، سُبْحَانَ اللهِ مِلْءَ ما في السَّماءِ وَالأَرْضِ، سُبْحَانَ اللهِ مِلْءَ ما خَلَقَ، سُبْحَانَ اللهِ عَدَدَ ما أَحصَى كِتابَهُ، وَسُبْحَانَ اللهِ مِلْء َكُلِّ شَيء، وَتَقول: الحَمْدُللهِ، مِثلَ ذلِك)). أخرجه النسائي في عمل اليوم والليلة(166) وابن حبان في صَحيحهِ والطبراني في المعجم الكبير(8122) والحاكم والبيهقي. وصحَّحه الألباني في السلسلة الصحيحة6/157 برقم(2578) وانظر صحيح الجامع(2615) وصحيح الترغيب والترهيب2/114برقم(1575).
واتە: پاك و بێ نوقسانی بوَ خوایە بە ئەندازەی ژمارەی دروستكراوانی، پاك و بێ نوقسانی بوَ خوایە پڕ بە هەموو ئەوانەی دروستی كردووە، پاك و بێ نوقسانی بوَ خوایە بە ئەندازەی ژمارەی ئەوەی لە زەوی و ئاسماندایە، پاك و بێ نوقسانی بوَ خوایە پڕ بەوەی لە ئاسمان و زەویدایە، پاك و بێ نوقسانی بوَ خوایە پڕ بە هەموو ئەوەی دروستی كردووە، پاكی بێ نوقسانی بوَ خوایە بە ژمارەی ئەوەی كتێبەكەی توَماری كردووە، پاك و بێ نوقسانی بوَ خوایە پڕ بە هەموو شتێك، وە دەڵێیت(الحَمْدُللهِ) بە هەمان شێوە.
16- (100) جار بڵێ: (سُبْحَانَ اللهِ)، وە (100) جار بڵێ: (الحَمْدُللهِ)، وە (100) جار بڵێ: (اللهُ أكبرُ)، وە (100) جار بڵێ: (لا إلهَ إلاّ الله).
لە ئوم هانی كچی ئەبی طالیبەوە فەرموی: پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) بەلامدا تێپەڕی وتم: ئەی پێغەمبەری خوا من پیرو لاواز بووم، شتێكم فێر بكە هەر بە دانیشتنمەوە بیكەم، ئەویش فەرموی: (100) جار بڵێ (سبحان الله) ئەوا بوَ توَ وەك ئەوە وایە (سەد) كەس لە نەوەكانی ئیسماعیلت ئازاد كردبێت، وە (100) جار بڵێ (الحمدلله) بوَ توَ بە ئەندازەی پاداشتی (سەد) ئەسپی جڵەوگیراوە كە لە ڕێگای خوادا بوَ جیهاد موجاهیدانی پێ بار بكەیت، وە (100)جار بڵێ (الله اكبر) بوَ توَ وەك بە دیاری بەخشینی (سەد) ووشترە كە خوای گەورە لێی وەرگرتبیت، وە (100) جار بڵێ (لا اله الا الله) پاداشتەكەی پڕ بە نێوانی ئاسمان و زەوی دەكات و ئەو ڕوَژە هیچ كردەوەیەكی هیچ كەسێك بەرز نابێتەوە كە لە توَ پاداشتی زیاتری دەست كەوتبێت مەگەر كەسێك وەك توَی كردبێت). أخرجه أحمد6/344 والبيهقي في شعب الإيمان1/379-380 ضعَّفه الألباني ضعيف الجامع(3234) ولكن تراجع وحسَّنه في السلسلة الصحيحة 3/302 برقم(1316).
17- عَن أَبي هُرَيرَةَ وَأبي سَعيدٍ(رَضيَ اللهُ عَنهُما) عَنِ النَّبي(صلى الله عليه وسلم) قَالَ: ((إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَى مِنْ الْكَلَامِ أَرْبَعـًا: (سُبْحَانَ اللهِ، وَالحَمْدُللهِ، وَلاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ) فَمَنْ قَالَ: (سُبْحَانَ اللهِ) كُتِبَتْ لَهُ عِشْرِينَ حَسَنَةً، وَحُطَّتْ عَنْهُ عِشْرِينَ سَيِّئَةً، وَمَنْ قَالَ: (اللَّهُ أَكْبَرُ) فَمِثْلُ ذَلِكَ، وَمَنْ قَالَ: (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) فَمِثْلُ ذَلِكَ، وَمَنْ قَالَ: (الحَمْدُللهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ) مِنْ قِبَلِ نَفْسِهِ كُتِبَتْ لَهُ ثَلَاثُونَ حَسَنَةً، وَحُطَّتْ عَنْهُ ثَلَاثُونَ سَيِّئَةً)).رواه أحمد وابن أبي الدنيا والنسائي واللفظ له، والحاكم بنحوه وقال: صحيح على شرط مسلم، وصحَّحه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب2/109برقم(1554) وصحيح الجامع(1718).
واتە: خوای گەورە لە ناو ووتەكاندا چوار دانەیانی هەڵبژاردووە: (سُبْحَانَ اللهِ، وَالْحَمْدُلِلَّهِ، وَڵا إِڵهَ إِلاَّ اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ)، جا هەركەسێك بڵێت: (سُبْحَانَ اللهِ) ئەوا (بیست) چاكەی بوَ دەنوسرێت و (بیست) خراپەی لەسەر دەسڕێتەوە، وە هەركەسێك بڵێت: (اللَّهُ أَكْبَرُ) هەمان پاداشتی هەیە، وە هەركەسێك بڵێت: (ڵا إِڵهَ إِلاَّ اللَّهُ) هەمان پاداشتی هەیە، وە هەركەسێك بڵێت: (الْحَمْدُلِلَّهِ رَبِّ الْعَاڵمِینَ) (سی) چاكەی بوَ دەنوسرێت و (سی) خراپەی لەسەر لادەچێت.
18- ((إِنَّ أَحَبَّ الْكَلَامِ إِلَى اللهِ أَنْ يَقُولَ الْعَبْدُ: (سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ، وَتَبَارَكَ اسْمُكَ، وَتَعَالَى جَدُّكَ، وَلا إِلَهَ غَيْرُكَ)، وَإِنَّ أَبْغَضَ الكَلامِ إلى اللهِ أَنْ يَقولَ الرَّجُلُ لِلرَّجُلِ: اتَّقِ اللهَ، فَيَقولُ: عَلَيكَ بِنَفْسِكَ)).أخرجه النسائي في عمل اليوم والليلة(488/849) وابن منده في التوحيد(ق123/2-الظاهرية) والبيهقي في الشعب(1/359-هندية) والدعوات الكبير(102/136) وصحَّحه الألباني في سلسلة الأحاديث الصحيحة برقم(2939) و (2598).
واتە: خوَشەویستترین ووتە بە لای خوای گەورەوە ئەوەیە كە بەندە بڵێت: (سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ، وَتَبَارَكَ اسْمُكَ، وَتَعَاڵی جَدُّكَ، وَلا إِڵهَ غَیْرُكَ) وە ناشیرینترین ووتە بە لای خوای گەورەوە ئەوە كە پیاوێك بە یەكێكیتر بڵێت: لە خوا بترسە، كەچی ئەو بڵێت: خەریكی خوَتبە.
19– ((أَحَبُّ الكَلامِ إِلى اللهِ أَنْ يَقولَ العَبْدُ: سُبْحانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ)). أخرجه أحمد وغيره وصحَّحه الألباني في صحيح الجامع برقم(174).
واتە: خوَشەویسترین ووتە بە لای خوای گەورەوە ئەوەیە كە بەندە بڵێت: (سُبْحانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ).
20- ((پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) چڵی درەختێكی وشكی گرت و رایتەكاند بەڵام نەتەكی، پاشان تەكاندی و هیچ نەتەكی، پاشان تەكاندی تەكاو گەڵاكان وەرین، فەرموی: وتنی(سُبْحَانَ اللهِ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ وَڵا إِڵهَ إِلاَّ اللَّهُ وَاللَّهُ أَكْبَرُ) گوناهەكان دەوەرێنێت وەك چوَن درەخت گەڵاكانی دەوەرێن)). رواه أحمد والترمذي وحسَّنه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب2/113 برقم(1570). وانظر صحيح الأدب المفرد(495/634).
21- عَنْ النُّعْمَانِ بْنِ بَشِيرٍ(رَضِيَ اللهُ عَنْهُما) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ(صلى الله عليه وسلم): (( إِنَّ مِمَّا تَذْكُرُونَ مِنْ جَلاَلِ اللهِ التَّسْبِيحَ وَالتَّهْلِيلَ وَالتَّحْمِيدَ، يَنْعَطِفْنَ حَوْلَ الْعَرْشِ، لَهُنَّ دَوِيٌّ كَدَوِيِّ النَّحْلِ، تُذَكِّرُ بِصَاحِبِهَا، أَمَا يُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَنْ يَكُونَ لَهُ أَوْ لَا يَزَالَ لَهُ مَنْ يُذَكِّرُ بِه)). رواه ابن أبي الدنيا وابن ماجه(3809) واللفظ له، والحاكم وقال صحيح على شرط مسلم. وصحَّحه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب 2/112برقم(1568) وسلسلة الصحيحة(3358). وفي مختصر العلو ص75 من حديث كعب أن ( سبحان الله والحمدلله ولا إله إلا الله والله أكبر لهن دوي حول العرش كدوي النحل يذكرن بصاحبهن).
واتە: ئەو زیكرانەی كە ئێوە لە بە گەورەگرتنی خوای گەورەدا دەیكەن لە وتنی(سُبْحانَ اللهِ) و (ڵا إِڵهَ إِلَّا اللَّهُ) و (الْحَمْدُ لِلَّهِ) بە دەوری عەرشدا دەسوڕێنەوە دەنگێكیان لێ دێت وەك دەنگی هەنگ، یادی خاوەنەكەی دەخاتەوە (لای مەلائیكەتە پلە بەرزەكاندا)، ئایا هیچ كەسێك لە ئێوە حەز ناكات كە بەردەوام كەسێكی هەبێت باسی بكات و لای خەڵكیدا باسی ئەم بكات.
22- عَنْ أَبي ذَرّ عَنِ النَّبيّ(صلى الله عليه وسلم) قالَ: ( أَحَبُّ الكَلامِ إلى اللهِ: ((سُبحانَ اللهِ، لا شَريكَ لَهُ، لَهُ المُلكُ وَلَهُ الحَمدُ، وَهُوَ عَلى كُلِّ شَيءٍ قَديرٍ، وَلا حَولَ وَلا قُوَّةَ إلاّ بِاللهِ، سُبحانَ اللهِ وبِحَمِدِهِ)). البخاري في الأدب المفرد(638)، وصحَّحه الألباني في صحيح الأدب المفرد1/243 برقم(497/638).
واتە: خوَشەویسترین ووتە بە لای خوای گەورەوە بریتییە لە وتنی: ((سُبحانَ اللهِ، لا شَریكَ ڵهُ، ڵه المُلكُ وَڵهُ الحَمدُ، وَهُوَ عَلی كُلِّ شَیوٍ قَدیرٍ، وَلا حَوڵ وَلا قُوَّەَ إلاّ بِاللهِ، سُبحانَ اللهِ وبِحَمِدِهِ)).
23-عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ عَمْرٍو(رَضيَ اللهُ عَنهُما) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ(صلى الله عليه وسلم): (مَا عَلَى الْأَرْضِ أَحَدٌ يَقُولُ: (( لاَ إِلَهَ إلاّ اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ، وَلاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّةَ إِلاّ بِاللهِ ))، إِلاّ كُفِّرَتْ عَنْهُ خَطَايَاهُ وَلَوْ كَانَتْ مِثْلَ زَبَدِ الْبَحْرِ)). رواه النسائي والترمذي واللّفظ له وقال: حديث حسن، وروى شعبة هذا الحديث من أبي بلج بهذا الإسناد نحوه ولم يرفعه، انتهى. ورواه ابن أبي الدنيا والحاكم وزادا: (..وسبحان الله والحمدلله). وحسَّنه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب2/112 برقم(1569) وصحيح الجامع(5636).
واتە: هیچ كەسێك(ی موسڵمان) نییە لەسەر زەویدا كە بڵێت: ((ڵا إِڵهَ إلاّ اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ، وَڵا حَوْڵ وَڵا قُوَّەَ إِلاّ بِاللهِ ))، ئیلا گوناهەكانی دەسڕێتەوە ئەگەرچی وەك كەفی دەریاش وابێت.
24- عَن أبي أُمامَة(رَضيَ اللهُ عَنهُ) قالَ: قالَ رَسول اللهِ(صلى الله عليه وسلم): ((مَنْ هَالَهُ اللَّيْلُ أَنْ يُكَابِدَهُ، أَوْ بَخِلَ بِالْمَالِ أَنْ يُنْفِقَهُ، أَوْ جَبُنَ عَنِ الْعَدُوِّ أَنْ يُقَاتِلَهُ، فَلْيُكْثِرْ مِنْ سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ، فَإِنَّهَا أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ مِنْ جَبَلِ ذَهَبٍ يُنْفِقُهُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ)). رواه الفريابي والطبراني في المعجم الكبير(7800) واللَّفظ له، وقال الألباني: صحيح لغيره، أنظرصحيح الترغيب والترهيب 2/ 107برقم(1541).
واتە: هەركەسێك توانای نەبوو بە شەو شەونوێژ بكات، یان ڕژد بوو لەوەی سامانەكەی ببەخشێت، یان ترسا لە دوژمن كە لەگەڵی بەجەنگ بێت، با زوَر بڵێت: (سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ) چونكە ئەمە بە لای خوای گەورەوە خوَشەویسترە لە شاخێك زێڕ كە لە ڕێگای خوادا بیبەخشێت.
25-پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتی: (( كاتێ نوح پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) گەیشتە كاتی سەرەمەرگ بە كوڕەكەی فەرموو: من وەسییەتت بوَ دەكەم جا فەرمانت پێ دەكەم بە دوو شت و نەهیشت لێ دەكەم لە دوو: فەرمانت پێ دەكەم بە وتنی: (ڵا إِڵهَ إِلَّا اللَّهُ) چونكە هەر حەوت ئاسمان و حەوت زەوییەكە بخرێنە تایەكەوەو (ڵا إِڵهَ إِلَّا اللَّهُ) بخرێتە تاكەی ترەوە (ڵا إِلهَ إِلَّا اللَّهُ) قورستر دەبێت، وە ئەگەر حەوت ئاسمان و هەر حەوت زەوییەكە بكرێنە ئەڵقەیەكی داخراو ئەوا (ڵا إِڵهَ إِلَّا اللَّهُ) دەیشكێنێت، وە زوَر بڵێ (سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ) چونكە نزاو پاڕانەوەی هەموو شتێكەو بەهوَیانەوە دروستكراوان ڕوَزی دەدرێن، وە نەهیت لێ دەكەم لە شیرك و خوَبەگەورە زانین....)). رواه البخاري في الأدب المفرد (548) وأحمد (2/169-170،225) والبيهقي في الأسماء(79 هندية). قال الألباني في السلسلة الصحيحة1/209 برقم(134): سنده صحيح.