پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) لە نێوان گۆشەی ڕووی یەمەن و بەردە ڕەشەكەدا دەیفەرموو: [رَبَّنا آتِنا في الدُّنيا حَسَنةً وَفي الآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنا عَذابَ النّار]. أبوداود 2/179 وأحمد 3/411 والبغوي في شرح السنة 7/128 وحسَّنه الألباني في صحيح أبي داود 1/354. والآية من سورة البقرة آية (201).
واتە: پەروەردگار لە دونیادا چاكەمان پێ ببەخشە (واتە: لە زانست و كردار، یان لێبوردن و لەش ساغی و ڕۆزی باش، یان ژیانی خۆش، یان قەناعەت، یان نەوەی صاڵح)، وە لە دوا ڕۆژدا چاكەمان پێببەخشە (لە لێخۆشبوون و بەهەشت و پلەی بەرز، یان هاوڕێیەتی پێغەمبەران، یان ڕازی بوونی خۆت، یان بینینت، یان بە خزمەت گەیشتنت)، وە لە سزای ئاگر بمانپارێزە.