جابر(ڕەزای خوای لێ بێت) لە باسی شێوازی حەجی پێغەمبەردا(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: ((....كاتێك نزیك بوویەوە لە صەفا فەرمووی: [إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِنْ شَعَائِرِ اللهِ ] أبدَأُ بِما بَدَأَ اللهُ بِهِ)).
واتە: ( صەفاو مەروە لە دروشمەكانی خوای گەورەیە كە دایناوە، بەوەیان دەست پێدەكەم كە خوای گەورە دەستی پێكردووە)، بۆیە بە صەفا دەستی پێكردو سەركەوت بە سەریدا هەتا چووە سەرەوەو كەعبەی بینی و ڕووی كردە ڕووگە (قیبلە)و خوای گەورەی بە تاك ڕاگرت و بە گەورەی داناو فەرمووی: ((لآ إلهَ إلاّ اللهَ وَحدَهُ لا شَريكَ لَه، لَهُ المُلكُ وَلَهُ الحَمْدُ وَهوَ عَلى كُلِّ شيءٍ قَدير، لآ إلهَ إلاّ اللهُ وَحدَهُ، أنجَزَ وَعْدَهُ، وَنَصَرَ عَبدَهُ، وَهَزَمَ الأحزابَ وَحْدَهُ)).
واتە: هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە (الله) تاكی بێ هاوەڵەو هەموو موڵك و ستایش بۆ ئەوەو بەسەر هەموو شتێكدا بە توانایە، هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە(الله) تاكە، بەڵێنی خۆی هێنایەدی و بەندەكەی خۆی سەرخست و بە تەنیا هەموو كۆمەڵاو پارتەكانی شكاند.
پاشان لەم نێوانەدا پاڕایەوە، وە سێجار وەك ئەمەی فەرموو)... فەرموودەكە....وە تیایدا هاتووە كە (چی لەسەر صەفا كرد ئاواشی لەسەر مەڕوە كرد.....). مسلم 2/888 برقم(1218).