سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

پاڕانەوە بۆ ئەو كەسەی كە جوێنت پێی داوەو ئەزیەتت داوە

أغسطس 21, 2022

 لە ئەبو هورەیرەوە(ڕەزای خوای لێ‌ بێت) كەوا بیستویەتی لە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) كە فەرموویەتی: ((اللَّهُمَّ فأيُّــما مُـؤمِنٍ سَبَبتُهُ، فاجعَلْ ذلكَ لَهُ قُربَةً إلَيكَ يومَ القِيامَةِ )). البخاري مع الفتح 11/171 برقم(6361) ومسلم 4/2007 برقم(2601) وە لەفزەكەی: ((  فاجعَلْها لَهُ زَكاةً ورَحْمَةً )).

واتە: بۆی بكەرە پاك بوونەوەو بەزەیی بۆی.واتە: خوایە قسەم بە هەر ئیماندارێك ووتوەو ئەزیەتم داوە(دوعام لێ‌ كردووە بە دوعایەكی لەفزی بەبێ‌ مەبەست) ئەوا بۆی بكەرە نزیك بوونەوەیەك لە خۆت لە ڕۆژی دواییدا.


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©