1- كەعبی كوڕی مالك(ڕەزای خوای لێ بێت) فەرمویەتی: (....وكان قَلَّمَا يَقْدَمُ من سَفَرٍ سَافَرَهُ إلا ضُحًى وكان يَبْدَأُ بِالْمَسْجِدِ فَيَرْكَعُ رَكْعَتَيْنِ..). رواه البخاري (4400).
واتە: پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) بە كەمی ئەگونجا لە سەفەر بگەڕایەتەوەو كاتی چێشتهەنگاو نەبووایە، وە سەرەتا دەچووە مزگەوت و دوو ڕكات نوێژی دەكرد.
واتە: پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) لە سەفەرێكدا ووشترێكی لێ كڕیم، كاتێ گەیشتینەوە ناو شاری مەدینە فەرمانی پێ كردم بچمە مزگەوت و دوو ڕكات نوێژ بكەم.
تێبینی: ئیمامی نەوەوی فەرمویەتی: (بەڵگەی ئەوەی تیایە كە سوننەتە بۆ كەسێك لە سەفەر بگڕێتەوە سەرەتا بچێتە مزگەوت و دوو ڕكات نوێژی تیا بكات). شرح النووی علی مسلم (5/ 474).