سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

نزاو پاڕانەوەی كاتی تەنگانەو سەخڵەتی و خەفەتی زۆر (الكَرْب)

أغسطس 22, 2022

 1- ((لا إلهَ إلاّ اللهُ العَظيمُ الحَلِيمُ، لا إلهَ إلاّ الله رَبُّ العَرْشِ العَظِيمُ، لاإلهَ إلاّ اللهُ رَبُّ السَّمواتِ وَرَبُّ الأرضِ وَ رَبُّ العَرْشِ الكَرِيم)). البخاري 7/154 برقم(6346) ومسلم 4/2092 برقم(2730).

واتە: هیچ پەرستراوێك نییە بەهەق جگە لە (الله)ی مەزنی خاوەن حیلم بەرامبەر گوناهو سەرپێچی بەندەكان، هیچ پەرستراوێك نییە بەهەق جگە لە پەروەردگاری عەرشی گەورە، هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە پەروەردگاری ئاسمانەكان‌و زەوی‌و پەروەردگاری عەرش و بەخشندەو خاوەنی هەموو چاكەو فەزڵێك.

 2-(( لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ الْحَلِيمُ الْكَرِيمُ، سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ)). علی كوڕی ئەبو طالب(ڕەزای خوای لێ بێت) فەرمویەتی: پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فێری كردم كاتێ‌ ناڕەحەتییەك دادەبەزێتە سەرم بڵێم:...... أخرجه أحمد في مسنده1/91 برقم(701) وقال محققه الشيخ شعيب الأرنؤوط: حديث صَحيح وهذا إسناد حَسَن، وابن حبان(865) والحاكم(1873) وقال: صحيح على شرط مسلم، والبيهقى فى شعب الإيمان(623) والنسائى فى الكبرى وغيرهم.

 واتە: هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە (الله) بە زۆر بە حیلم و بەخشندەیە، پاكی و بێ نوقسانی و بەرزو پیرۆزی بۆ (الله) پەروەردگاری عەرشی گەورە، وە هەموو حەمدو ستایشێك بۆ (الله)ی پەروەردگاری جیهانیانە.

3- ((لا إلهَ إلاّ أنْتَ سُبْحانَكَ إنـّي كُنْتُ مِنَ الظّالمِينَ)). (ئەمە نزاو پاڕانەوەی یونس پێغەمبەر(علیه الصلاة والسّلام) بوو كە لە سكی حوتەكەدا پاڕایەوە، هیچ موسڵمانێك نییە كە بیڵێ‌ ئیلا وەڵام دەدرێتەوە). الترمذي5/529 برقم(3505) والحاكم وصحَّحه وَ وافقَهُ الذَهَبِي 1/505 صحَّحه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب(1644).

واتە: هیچ پەرستراوێك نییە بەهەق جگە لە تۆ، خوایە پاكی‌و بێ‌ نوقسانی بۆ تۆیە، بە ڕاستی من لە ستەم كارانم‌و ستەمم لە نەفسی خۆم كردووە.

 4- ((أللهُ أللهُ رَبّي، لا أُشْركُ بهِ شَيئاً)). أخرجه أبوداود(1525) وأحمد وابن ماجه، وصحّحه الألباني في السلسلة الصحيحة(2755).

واتە: (الله)، (الله) پەروەردگارمە هیچ هاوبەشێكی بۆ دانانێم، (واتە: خوایە ناڕەحەتیم لەسەر لابەرە چونكە تەنها تۆ پەروەردگارمی و هیچ هاوبەشت بۆ بڕیار نادەم).

 5- ((يا حَيُّ يا قَيّوُمُ بِرَحْمتِكَ أستَغيثُ)). رواه الترمذي(3524) عن أنس (رضي الله عنه). حسَّنَهُ عبدالقادر الأرناؤوط في تخريج كتاب(الدعاء المستجاب من السنة والكتاب) لأحمد عبدالجواد ص77. وحسَّنه الألباني أنظر صحيح الجامع برقم(4777).

واتە: ئەی خوای زیندوو ئەی هەڵسوڕێنەری بوونەوەر هاناو هاوار بۆ لای ڕەحمەتی تۆ دەبەم.

 6- ((اللَّهُمَّ رَحْمَتَكَ أرجوُ فَلا تَكِلْني إلى نَفْسِي طَرْفَة عَينٍ، وَأصلِحْ لي شَأني كُلَّهُ، لآ إلهَ إلاّ أنتَ)). أبوداود 4/324 برقم(5090) وأحمد 5/42 وحسَّنه الالباني في صحيح أبوداود3/959.

واتە: خوایە تەنها ئومێدی رەحمەتی تۆ دەكەم بۆ ئەندازەی چاوتروكانێك مەمدەرە دەست نەفسم‌و هەموو كاروبارم چاك بكە، هیچ پەرستراوێك نییە بەهەق جگە لە تۆ.


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©