1-سورەتی [ الفاتحة ] دەخوێنیت لەگەڵ كۆكردنەوەی تفی دەمت و تف كردنە سەر شوێنی پێوەدراوییەكە. البخاري(2156)، ومسلم(2201) بنحوه.
تێبینی(1): لە فەرمودەی تردا هاتووە هاوەڵێكی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) سورەتی فاتیحەی وەك دوعاچارە خوێندووە بەسەر كەسێكی شێت بووی بەستراوەدا بە زنجیرو ئەویش بەم جۆرە: سێ ڕۆژ لەسەریەك بەیانیان و ئێواران سورەتی (الفاتحة)ی بەسەردا دەخوێند، لەگەڵ هەموو جارێك دوای تەواو كردنی سورەتەكە تەڕایی و تفی دەمی كۆدەكردەوەو تفی دەكرد، دواتر خوای گەورە شیفای داو چاك بوویەوە. أخرجه أبو داود (3420 ، 3896 ، 3897) والنسائي في (عمل اليوم و الليلة) (1032) وابن السني والحاكم وأحمد، وصحَّحه الألباني في الصحيحة(2027).
تێبینی(2): ئیبن القیم(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرمویەتی: (ماوەیەكم بەسەردا هات لە شاری مەككەدا نەخۆش كەوتم و دكتۆرو دەرمانم دەست نەدەكەوت، منیش بە سورەتی (الفاتحة) خۆم چارە دەكرد، هەندێك ئاوی زەمزەمم ئەهێناو چەند جارێك سورەتی (الفاتحة)م بەسەردا دەخوێند و پاشان دەمخواردەوە، ئیتر بە تەواوی چاك دەبوومەوە، پاشان لە زۆربەی ئازارەكانمدا اعتیمادم دەكردە سەر ئەم كارەو باشترین سوودم لێ دەبینی، بۆیە ئەمەم بەو كەسانە دەوت كە ئازارێكیان هەبوایە، زۆربەیان بە خێرایی چاك دەبونەوە). زاد المعاد4/178، والجواب الكافي ص21.
2- بە ئاوو خوێ شوێنی پێوەدراوییەكە مەسح بكە لەگەڵ خوێندنی سورەتی [ قُلْ یا أیـُّها الكافرونَ ] و[ الفَڵق ] و [النّاس]. الطبراني في المعجم الصغير(830)، وانظر مجمع الزوائد 5/133 وقال محققه: اسناده حَسَن، وصحّحه الألباني في السلسلة الصحيحة(548).