سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

چارەسەری برینداری و زام

أغسطس 22, 2022

 (پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەگەر مرۆڤێك ناساغ بووایەو ئازاری هەبووایە یان برینداری یان زامی پێوە بووایە، پەنجەی ئاوا لـێ‌ دەكرد‌و دەیفەرموو – وە سوفیان(كە ڕاوییەكە) پەنجەی شایەتمانی دەدا لە زەوی – پاشان بەرزی دەكردەوەو دەیفەرموو: ((بِسمِ اللهِ، تُرْبَةُ أرضِنا، بِريقَةِ بَعْضِنا، يُشفَى سَقيمُنا، بإذنِ رَبِّنا)). البخاري مع الفتح10/206. ومسلم 4/1724 برقم (2194).

واتە: (خۆم پەنا ئەدەم)بەناوی خوا، گڵا ‌و خۆڵی زەوییەكەمان بە لیك و تەڕی دەمی هەندێكمانەوە دەبێتە شیفا بۆ نەخۆش و ناساغەكانمان بە ئیزنی پەروەردگارمان.

 ( وە مانای فەرموودەكە وا دەگەیەنێ‌ كە هەندێ‌ لە تەڕی دەمی خۆی دەكرد بە پەنجەی شایەتمانیەوە، پاشان دەیخستە سەر گڵەكەو هەندێكی لـێ‌ هەڵدەگرت‌و دەیهێنا بەشوێنی بریندارییەكە، یان ناساغییەكەداو ئەم ووتەو نزایەی لەم حاڵەتی دەست پێدا هێنانەدا دەفەرموو). انظر: شرح النووي على صحيح مسلم 14/184 وفتح الباري 10/208وە بڕوانە ڕوونكردنەوەیەكی درێژی ئەم فەرموودەیە لە (زاد المعاد)4/186-187.


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©