سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

لە كاتی هەڵكردنی(بــا)دا

أغسطس 21, 2022

 1- ((اللَّهُمَّ إنّي أسأَلُكَ خَيرَها، وَأعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّها)). أخرجه أبوداود 4/326 برقم(5097) وابن ماجه 2/1228 برقم(3727) وانظر صحيح ابن ماجه 2/305.

واتە: خوایە داوای چاكی و خێرەكەیت لــێ‌ دەكەم‌و پەنات پێ‌ ئەگرم لە خراپەكەی.

 2- ((اللَّهُمَّ إنّي أسأَلُكَ خَيرَها، وَخَيرَ مافِيها، وَخَيْرَ ما أُرسِلَتْ بهِ، وَأعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّها، وَشَرِّ ما فِيها، وَشَرِّ ما أُرسِلَتْ بِهِ)). مسلم 2/616 برقم(899) والبخاري 4/76 برقم(3206).

واتە: خوایە من داوای خێرو چاكەكەیت لـێ‌ دەكەم (وەك فێنكی و لابردنی بۆنی ناخۆش)‌و ئەو چاكەیەی كە تیایەتی (لە سوود وەك هاتنی بارانی بەسوود بە دوای خۆیدا)‌و ئەو چاكەیەی بۆی نێردراوە (وەك هێنانی هەوری پڕ بارانی بەسوود)، وە پەنات پێ‌ ئەگرم لە خراپەكەی‌و لەو خراپەیەی كە تیایەتی‌و ئەو خراپەیەی بۆی نێردراوە.

 3- جوێن بە – با – مەدەن. ئەگەر قایمی كردو ترسی زیانێكتان لـێ‌ چاوەڕوان دەكرد بڵێن: ((اللَّهُمَّ إنّا نَسألُكَ مِنْ خَيرِ هذِهِ الرِّيحِ وَخَيرِ ما فِيها، وَخَيرِ ما أُمِرَتْ بِهِ، وَنَعوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ هذِهِ الرِّيحِ، وَشَرِّ ما فِيها، وَشَرِّ ما أُمِرَتْ بِهِ )). رواه الترمذي(2252) وصحَّحه الألباني في  المشكاة(1518) والصحيحة(2756) والروض النضير(1107) والكلم الطيب برقم(154).

واتە: خوایە ئێمە داوای چاكەی ئەم بایەت لـێ‌ دەكەین‌و داوای ئەو چاكەیەت لـێ‌ دەكەین كە تیایەتی‌و فەرمانی پێ‌ كراوە، وە پەنات پێ‌ دەگرین لە خراپەی ئەم بایەو ئەو خراپەیەی كە تیایەتی‌و خراپەی ئەوەی فەرمانی پێ‌ كراو كە بیكات.

 4- ئەگەر (با) توندی بكردایە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو: ((اللَّهمَّ لاقِحاً، لا عَقيماً)). رواه البخاري في الأدب المفرد برقم(718)، وصحَّحه الألباني في صحيح الأدب برقم(556)، وحسَّنه في السلسلة الصحيحة 5/90 برقم(2058) بلفظ: (اللّهمَّ لَقحاً لا عَقيماً). وأنظر صحيح الجامع(4670).

واتە: خوایە لاقح بێت (واتە هەڵگرو پیتێنەری هەورو باران بێت) و نەزۆك(ی بێ‌ سوودو باران) نەبێت.


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©