سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

ئەو نزاو پاڕانەوەی كە منداڵی پێ‌ پەنا دەدرێت

أغسطس 22, 2022

 ابن عەباس(ڕەزای خوایان لێ‌ بێت) فەرموویەتی: پێغەمبەری  خوا(صلى الله عليه وسلم) حەسەن و حوسەینی(ڕەزای خوایان لێ‌ بێت) پەنا دەدا بەمە: ((أُعيذُكُما بِكَلِماتِ اللهِ التّامَّةِ، مِنْ كُلِّ شيَطانٍ وَهامَّةِ، ومِنْ كُلِّ عَينٍ لامّةٍ)). البخاري 4/119برقم(3371).

واتە: پەناتان دەدەم بە ووتە تەواوەكانی خوای گەورە، لە هەموو شەیطان و گیانلەبەرو زیندەوەرێكی زیانبەخشی خاوەن ژەهر، وە لە هەموو چاوێكی لۆمەكراوو پیس. ( یان – مِنْ كُلِّ عَینٍ لامّە– واتە: لە هەموو دەردو نەخۆشییەك كە مرۆڤ دەیگرێ‌ لە شێتی و كەم عەقڵی). الفتح 6/373.

وە دەیفەرموو: ئەمە ئیبراهیم پێغەمبەر(علیه الصَّلاە والسَّلام) ئیسماعیل و ئیسحاقی كوڕی پێ‌ پەنا دەدا. البخاري برقم(3371).


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©