سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

صڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) لە دوای تەحییات

أغسطس 22, 2022

 1-(( اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمّدٍ، كَما صَلَّيتَ عَلَى إبراهيمَ، وَعَلَى آلِ إبراهيمَ، إنّكَ حَميدٌ مَجيدٌ، اللَّهُمَّ بارِكْ عَلَى مُحَمّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمّدٍ، كَما بارَكْتَ عَلَى إبراهيمَ، وَعَلَى آلِ إبراهيمَ، إنّكَ حَميدٌ مَجيدٌ)). البخاري مع الفتح 6/408 برقم(3370).

واتە: خوایە صڵاوات بدە لەسەر محمد(صلى الله عليه وسلم) (واتە: پلەی بەرز بكەرەوە لە دونیادا بە بەرزكردنەوەی ناوی و سەرخستنی بانگەوازەكەی و مانەوەی شەریعەتەكەی، وە لە قیامەتیشدا بە شەفاعەتی بۆ ئوممەتەكەی و چەند قاتكردنی پاداشت بۆی، یان واتە: باسی بكە لە ناو مەلائیكەتە پلە بەرزەكاندا)( انظر تحفة الأحوذي2/492 وجلاء الأفهام لأبن القيم.) ‌و خانەوادەو كەسوكارو شوێنكەوتووانی محمد(صلى الله عليه وسلم)، هەروەك صەلەواتت ڕژان بەسەر ئیبراهیم‌و كەس‌وكاری ئیبراهیم دا(علیه الصلاە والسلام)، بەڕاستی تۆ سوپاس كراوو خاوەن شكۆو بەرزیت، خوایە بەرەكەت (واتە: زیادەیەك لە خێرو ڕێز، یان: پاككردنەوەو تەزكیە) بڕژە بەسەر محمد(صلى الله عليه وسلم)و كەس‌وكاری محمد(صلى الله عليه وسلم)دا، هەروەك فەڕو پیرۆزیت ڕژاندوە بەسەر ئیبراهیم‌و كەسوكارەكەیدا(علیه الصلاە والسلام)، بە ڕاستی تۆ سوپاس كراوو خاوەنی شكۆو بەرزیت.

 2ـ ((اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمّدٍ وَعَلَى أزواجِهِ وَذُرِّيَّتِهِ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إبراهيمَ، وَباركْ عَلَى مُحَمّدٍ وَعَلَى أزواجِهِ وَذُريتِهِ، كَمَا بارَكْتَ عَلَى آلِ إبراهيم، إنّكَ حَميدٌ مَجيدٌ)). البخاري مع الفتح 6/407 برقم(3369) ومسلم 1/306 برقم(407) واللفظ له.

واتە: خوایە صەلەوات بدە لەسەر محمد(صلى الله عليه وسلم)و خێزان‌و نەوەكانی هەروەك صەلەواتت داوە لەسەر كەسوكاری ئیبراهیم(علیه الصلاة والسلام)، وەبەرەكەت بڕژە (ڕێزو گەورەبی بەردەوام و زیاد بكە) بەسەر محمد(صلى الله عليه وسلم)و خێزان‌و نەوەكانیدا، هەروەك ڕژاندوتە بەسەر كەسوكاری ئیبراهیم دا (علیه الصلاە والسلام)، بەڕاستی تۆ شایستەی هەموو سوپاسێكی و گەورەو بەخشندەیت

 تێبینی: زیاد كردنی ووشەی(سیدنا) بۆ صەڵەوات لە كاتی تەحییاتدا بیدعەیە, چونكە زیادكردنی ووشەیەكە بۆ سەر صیغەكە, وە داهێنانی جۆری تری صەڵەوات و ووتنی لە كاتی نوێژەكاندا بە هەمان شێوە داهێنراوەو دروست نییە. بڕوانە فتاوی نور علی الدرب (18/448).


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©