سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

تەحییات( التّشَهُّد)

أغسطس 22, 2022

 ((التَّحيّاتُ للهِ، والصَّلَواتُ، والطَّيِّباتُ، السَّلامُ عَلَيكَ أيُّها النَّبـيُّ وَرَحمةُ اللهِ وَبَركاتُهُ، السّلامُ عَلَينا وَعَلَى عِبادِ اللهِ الصّالحِين، أشْهَدُ أنْ لا إلهَ إلاّ اللهِ، وَأشهَدُ أنَّ مُحَمّداً عَبْدُهُ وَرَسولُهُ)). البخاري مع الفتح2/311 ومسلم 1/301 برقم(402).

 ئەمە دەقی فەرمودەیەكی پێغەمبەرە(صلى الله عليه وسلم)، بەڵام دوای وەفاتی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) هاوەڵەكان( ڕەزای خوایان لێ‌ بێت) دەیانفەرموو: ((... السّلامُ على النَّبيّ وَ رَحمَةُ الله وَ بَركاتُهُ )) رواه البخاري، فتح الباري (2/399) رقم الحديث (399) وانظر صفة صلاة النبي(صلى الله عليه وسلم) ص 162.

 واتە: (هەرچی گەوەیی و مەزنایەتیە تەنها بۆ (الله)یە نەك بۆ غەیری ئەو) و (هەموو پاڕانەوەو نوێژ و پەرستش)و (ووتەو كردەوە پاكەكانە) تەنها بۆ (الله)یە نەك بۆ غەیری ئەو، سڵاوو سەلامەتی و ڕەحمەت‌و بەرەكەت(زیادەی لە هەموو چاكەیەك)ی خوات لەسەربێ‌ ئەی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم)، سڵاو لەسەر ئێمەش(لە ئیمام و مەئموم و مەلائیكەتەكان و غەیری ئەوانیش)‌و لەسەر هەموو بەندە چاكەكانی خوای گەورە، شایەتی دەدەم كە هیچ پەرستراوێك نییە بەهەق جگە لە(الله)، وە شایەتی دەدەم كە محمد(صلى الله عليه وسلم) بەندەو نێردراوی خوایە.


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©