سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

نزاو پاڕانەوەی چوون بۆ گەشت (سەفەر)

أغسطس 21, 2022

 1- (( اللهُ أكبَرُ، اللهُ أكبَرُ، اللهُ أكبَرُ، [سُبْحَانَ الَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِينَ ، وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنْقَلِبُونَ] اللَّهُمَّ إنّا نَسألُكَ في سَفَرِنا هذا البِرَّ وَالتّقوَى، وَمِنَ العَمَلِ ما تَرضَى، اللَّهُمَّ هَوِّنْ عَلَينا سَفَرَنا هذا وَاطْوِ عَنّا بُعْدَهُ، اللَّهُمَّ أنتَ الصّاحِبُ في السَّفَرِ، وَالخَليفَةُ في الأهْلِ، اللَّهُمَّ إنّي أعوذُ بِكَ مِنْ وَعْثآءِ السّفَرِ، وَكَآبَةِ المَنْظَرِ، وَسُوءِ المُنقَلَبِ في المالِ والأهْلِ))، وە ئەگەر گەڕایەوە لەسەفەر دەیڵێتەوەو ئەمەی بۆ زیاد دەكات: ((آيبونَ، تائِبونَ، عابِدونَ، لِرَبِّنا حامِدونَ)). مسلم 2/998 برقم(1342). وفي رواية: ((آيبونَ إنْ شاءَ الله…)). وة برِوانة تةفسيرى ئايةتى (12- 13-14)ى سورةتى (الزخرف).

واتە: خوا لە هەموو شتێك گەورەترە... پاكی ‌و بێ‌ نوقسانی بۆ ئەو خوایەی ئەمەی بۆ ژێر بار خستووین‌و ئێمە دەستەڵاتمان نەبوو بە سەریدا، وە ئێمە (لە ڕۆژی دواییدا) بۆ لای پەروەردگارمان دەگەڕێینەوە، خوایە لەم سەفەرەماندا داوات لێ دەكەین هیدایەتمان بدەیت بۆ ئەنجامدانی كردەوە چاكەكان و خۆپاراستن لە تاوان و كردەوە خراپەكان، وە ئەنجامدانی كردەوەیەك كە پێی ڕازی بیت، خوایە ئەم گەشتەمان بۆ ئاسان بكەو دوورییەكەیمان بۆ نزیك بخەرەوە، خوایە تۆ ئاگات لێمانە(پشتیوان وتەوفیق دەرو پارێزەرمانی) لە گەشتەكەمانداو تۆ پارێزەری كەسوكارمانی (كە جێمان هێشتون)، خوایە پەنات پێ‌ ئەگرم لە ماندوێتی و ناڕەحەتی سەفەرو غەمباری رواڵەت ‌و شتێك كە غەمبارم بكات، ‌وە لە خراپ گەڕانەوە بۆ ماڵا‌و خێزان (بەوەی كە شتێكیان لـێ‌ ببینم دڵتەنگم بكات)...گەڕاینەوە بە سەلامەتی و چاكەوە (ئەگەر خوا ویستی لێ‌ بێت)، بەتەوبەكردن لە گوناه و لە سنوور دەرچوون، ‌وە بە موخلیصی و پەرستشەوە، ستایشی پەروەردگارمان دەكەین (لە سەر هەموو نیعمەت و ئاسانكارییەكانی).

 2- پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەگەر بچوایە بۆ سەفەرو سواری ووڵاغەكەی بووایە سێ‌ جار (الله اكبر)ی دەكردو دەیفەرموو: [سُبْحَانَ الَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِينَ ، وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنْقَلِبُونَ]، پاشان دەیفەرموو: ((اللَّهُمَّ إنِّي أَسأَلُكَ في سَفَري  هذا مِنَ البِرِّ وَالتَّقوى، وَمِنَ العَمَلِ ما تَرضَى، اللَّهُمَّ هَوِّن عَلَينا المَسيرَ، وَاطوِ عَنّا بُعدَ الأَرضِ، اللَّهُمَّ أَنتَ الصّاحِبُ في السَّفَرِ، وَالخَليفَةُ في الأَهلِ، اللَّهُمَّ اصْحَبْنَا في سَفَرِنا، وَاخلُفنا في أَهلِنا))، وە كە دەگەڕایەوە بۆ ناو كەسوكاری دەیفەرموو: ((آيبونَ إن شاءَ اللهِ، تائِبونَ، عابِدونَ، لِرَبِّنا حامِدونَ)). أخرجه الترمذي(3447) وصحَّحه الألباني في صحيح الترمذي7/447 وانظر صحيح أبي داود(2339).

 3- پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەگەر سەفەری بكردایە سواری ووڵاغەكەی دەبوو پەنجەی ئاوا لێ‌ دەكرد (شوعبە پەنجەی درێژ دەكرد)و دەیفەرموو: ((اللَّهُمَّ أَنْتَ الصَّاحِبُ فِي السَّفَرِ، وَالْخَلِيفَةُ فِي الْأَهْلِ، اللَّهُمَّ اصْحَبْنَا بِنُصْحِكَ، وَاقْلِبْنَا بِذِمَّةٍ، اللَّهُمَّ ازْوِ لَنَا الْأَرْضَ، وَهَوِّنْ عَلَيْنَا السَّفَرَ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ وَعْثَاءِ السَّفَرِ، وَكَآبَةِ الْمُنْقَلَبِ)). أخرجه الترمذي برقم(3438) وصحَّحه الألباني في صحيح الترمذي7/438.

واتە: ئەی خوایە تۆ ئاگادارمی لە گەشتەكەمداو ئاگاداری كەسوكارمی، خوایە بە ئامۆژگاری خۆت ئاگات لێم بێت و بە چاودێری خۆت بمانگێڕەوە مەنزڵگا، خوایە زەویمان بۆ بێنەوە یەك و گرانی و ناڕەحەتی گەشتمان لەسەر ئاسان بكە، خوایە من پەنات پێ‌دەگرم لە ناسۆری سەفەرو بە غەمباری گەڕانەوە.

 4- پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەگەر سەفەری بكردایە دەیفەرموو: ((اللَّهُمَّ أَنْتَ الصَّاحِبُ فِى السَّفَرِ، وَالْخَلِيفَةُ فِى الأَهْلِ، اللَّهُمَّ اصْحَبْنَا فِى سَفَرِنَا، وَاخْلُفْنَا فِى أَهْلِنَا، اللَّهُمَّ إِنِّى أَعُوذُ بِكَ مِنْ وَعْثَاءِ السَّفَرِ، وَكَآبَةِ المُنْقَلَبِ، وَمِنَ الْحَوْرِ بَعْدَ الْكَوْنِ، وَمِنْ دَعْوَةِ الْمَظْلُومِ، وَمِنْ سُوءِ المَنْظَرِ فِى الأَهْلِ وَالمَالِ)). أخرجه الترمذي(3439) وقال: هذا حديث حسن صحيح، ويروي: (الحَورِ بَعدَ الكَورِ). وصحَّحه الألباني في صحيح الترمذي7/439. وانظر ابن ماجه(3888).

واتە: ئەی خوایە تۆ ئاگادارمی لە گەشتەكەمداو ئاگاداری كەسوكارمی، خوایە پارێزەرو پشتیوانمانبە لە گەشتەكەمانداو كەسوكارەكانمان بپارێزە كە جێمان هێشتوون، خوایە پەنات پێ‌ ئەگرم لە ماندوێتی و ناڕەحەتی سەفەرو غەمباری رواڵەت ‌و شتێك كە غەمبارم بكات لە كاتی گەڕانەوەمان لەسەفەر، وە پەنات پێ ئەگرم لە گۆڕانی حاڵ (لە ئیمانەوە بۆ كوفرو لە گوێڕایەڵیەوە بۆ سەرپێچی)، وە لە پاڕانەوەی ستەم لێكراو و خراپ گەڕانەوە بۆ ماڵا‌و خێزان (بەوەی كە شتێكیان لـێ‌ ببینم دڵتەنگم بكات).

 5-كاتێ‌ هاوەڵان لە سەفەریاندا گەڕانەوەو نزیك بونەوە لە شاری مەدینە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرموی: ((آيِبُونَ تَائِبُونَ عَابِدُونَ لِرَبِّنَا حَامِدُونَ)) بەردەوام ئەمەی دەفەرموو هەتا دەچووە ناو مەدینەوە. البخاري برقم (3085)، وصحيح مسلم برقم (1345).


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©