سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

ئەگەر لە چاوی یەكێك ترسایت

أغسطس 21, 2022

 (( سورەتی [ الفَڵق ] و [ النّاس ] بخوێنە )). عَن أَبي سَعيدٍ قالَ: (كَانَ رَسُولُ اللّهِ(صلى الله عليه وسلم) يَتَعَوَّذُ مِنْ الْجَانِّ وَعَيْنِ الْإِنْسَانِ حَتَّى نَزَلَتْ الْمُعَوِّذَتَانِ، فَلَمَّا نَزَلَتَا أَخَذَ بِهِمَا وَتَرَكَ مَا سِوَاهُمَا). أخرجه الترمذي(2058) و ابن ماجة(3511) بلفظ: (..يتعوذ من عين الجان. ثم أعين الإنس..) وصحَّحه الألباني أنظر صحيح الجامع(4902).

واتە: پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) پەنای دەگرت بە خوای گەورە لە جنۆكەو چاوی مرۆڤ (لە ڕیوایەتەكەی تردا: لە چاوی جنۆكە پاشان چاوی مرۆڤ) هەتا هەردوو سورەتی(الفلق) و (الناس) دابەزین، كاتێ‌ ئەم دوو سورەتە دابەزین ئەمانەی دەخوێندو وازی لە شتی تری غەیری ئەمانە هێنا.

 ابن القیم(ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) فەرمویەتی: ( هەموو چاولێكەرێك حەسودە بەڵام هەموو حەسودێك چاوپیس نییە، جا لەبەر ئەوەی حەسودبەرەكە گشتیترە لە چاوپیس بۆیە پەنا گرتن بە خوا لە حەسودبەر پەناگرتنە بە خوا لە چاوپیسیش). زاد المعاد4/149.


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©