سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

ئەگەر كەسێك چاو لێیدا

أغسطس 21, 2022

 عن عائِشةَ (رضي الله عنها) قالَت: ((كَانَ يُؤْمَرُ الْعَائِنُ فَيَتَوَضَّأُ ثُمَّ يَغْتَسِلُ مِنْهُ الْمَعِينُ)). أخرجه أبو داود (2/153) وعنه البيهقي (9/351) وقال الألباني: وهذا سند صحيح على شرط الشيخين. انظر السلسلة الصحيحة6/61 برقم(2522).

واتە: پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمانی دەكرد بە چاولێدەرەكە تا دەستنوێژ بگرێت پاشان چاولێدراوەكە خۆی پێ‌ بشوات.

 دوو تێبینی لەسەر چارەسەری چاولێدان:

تێبینی(1): چارەسەری چاولێدانیش وەك شێخ عثیمین(ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) فەرمویەتی: بە خوێندنی دوعاچارەیە بەسەر كەسەكەدا لەگەڵ خۆشتن بە ئاوی دەست نوێژی كەسی چاولێدەرەكە.. بۆ درێژەی ئەمە بڕوانە مجموع فتاوی ورسائل ابن عثیمین2/93، بترقیم الشاملة آ‌لیا.

تێبینی(2): چۆنێتییەكەشی وەك زانایان لە فەرمودەكەی بەسەرهاتی سەهەیلی كوری حەنیف كاتێ‌ عامری كوری رەبیعە تەماشای كردو سەهلیش نەخۆش كەوت...وەریانگرتووە بەم جۆرەیە: دەفرێك ئاوی بۆ دێنن، وە قاپەكە لەسەر زەوی دانانێت، هەردوو لەپی دەستی تێ‌ دەخات و ئاو لە دەم ڕادەدات و دەیكاتەوە ناوی، پاشان دەموچاوی تێدا دەشوات، پاشان بە لەپی دەستی چەپی ئاو دەكات بە لەپی دەستی ڕاستیدا، دوایی بە لەپی دەستی ڕاستی  ئاو دەكات بە لەپی دەستی چەپییدا، پاشان بە دەستی چەپی ئاو دەكات بە ئەنیشكی دەستی ڕاستیدا، وە بە دەستی ڕاستی ئاو دەكات بە ئەنیشكی دەستی چەپیدا، وە نێوان ئەنیشك و مەچەكی دەستەكانی ناشوات، پاشان بە لەپی دەستی چەپی ئاو دەكات بە قاچی ڕاستیدا، دوایی بە لەپی دەستی ڕاستی ئاو دەكات بە قاچی چەپییدا، پاشان بە دەستی چەپی ئاو دەكات بە ئەژنۆی قاچی ڕاستیدا، وە بە دەستی ڕاستی ئاو دەكات بە ئەژنۆی قاچی چەپیدا، وە نێوان ئەژنۆو قولە پێیەكانی ناشوات، پاشان كراس دامێنەكەی تێ‌ هەڵدەكێشێت و دەیشوات (واتە ناوەوەی كراس دامێنەكەی كە بەر لاشەی دەكەوێت، یان ئەو چمكە شۆر بووەوەی پۆشاكەكەی لای تەنیشتی ڕلستی، هەندێكیش فەرمویانە مەبەست بە دامێنێتی)، دواتر هەموو ئاوەكە بەیەكجار قڵپ دەكاتەوە بەسەر نەخۆشەكەدا. ئەمەش ووتەی الزهرییە. دواتر دەفرەكە لەسەر زەوی سەرەو نخون دەكرێت لە پشتییەوە. برِوانة شرح السنة  للإمام البغوي متنا وشرحا12/165-166 وشرح النووي على مسلم (7/327) و فتح الباري-دار المعرفة10/204. وفتاوى الشيخ محمد صالح المنجد رقم(20954).


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©