سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

ئادابی ماڵ و منداڵ پاراستن: لە كاتی داخستنی دەرگاو داپۆشینی دەفردا

أغسطس 21, 2022

 ((إذا كانَ جُنْحُ اللَّيلِ ـ أوْ أمْسَيتُمْ، فَكُفُّوا صِبْيانَكُمْ، فإنَّ الشَّياطِينَ تَنْتَشِرُ حِينَئِذٍ، فإذا ذَهَبَ ساعَةٌ مِنَ اللَّيلِ فَخَلُّوهُمْ، وَأغلِقُوا الأبوابَ وَاذكرُوا اسمَ اللهِ، فإنَّ الشَّيطانَ لا يَفْتَحُ باباً مُغْلَقاً، وَأوكُوا قِرَبَكُم وَاذكرُوا اسمَ اللهِ، وَخَمِّروا آنِيَتَكُمْ وَاذكرُوا اسمَ اللهِ، وَلَو أنْ تَعرُضُوا عَلَيِها شَيئاً، وأطْفِئوُا مَصابِيحَكُمْ)). البخاري مع الفتح 10/88 برقم(5623) ومسلم3/1595 برقم(2012).

واتە: ئەگەر تاریكی شەو داهات، یان ئێوارەتان بەسەردا هات  منداڵەكانتان بگرنەوە لە دەرچوونە دەرەوە، چونكە شەیطانەكان لەو كاتەدا بڵاودەبنەوە، وە كە كاتێك لە شەو ڕۆیشت وازیان لـێ‌ بهێنن، وە دەرگاكان دابخەن ‌و ناوی خوای گەورە بهێنن چونكە شەیگان دەرگایەكی داخراو ناكاتەوە، وە دەمی مەشكەو كوندەكانتان بە پەت ببەستن‌و ناوی خوا بهێنن، وە سەری قاپەكانتان بنێنەوەو دایپۆشن‌و ناوی خوا بهێنن، ئەگەرچی شتێكی بچوكیشی بخەنە سەر، وە چراكانتان بكوژێننەوە.


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©