سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

سوننەتەكانی فیطرەت

أغسطس 21, 2022

 عنْ عائِشة(رضي الله عنها) قالَتْ: قالَ رَسولُ اللهِ(صلى الله عليه وسلم): (( عَشرٌ مِنَ الفِطْرَةِ: قَصُّ الشّارِب، وَإعفاءُ اللِّحْيَةِ، وَالسِّواكِ، وَإستنشاقُ الماءِ، وَقَصُّ الأظفارِ، وَغَسلُ البَراجِم، وَنَتْفُ الإبطِ، وَخَلقُ العانةِ، وانتِقاصُ الماءِ )) قال الراوي: ونَسيتُ العاشِرَة إلاّ أن تَكونَ (المَضْمَضَةُ)، قال وَكيع - وهو أحَدُ رواتِهِ-: إنتِقاصُ الماءِ: يعني الإستِنجاءَ)). رواه مسلم(603) وأبوداود(53).

واتە: (دە) شت لە فیترەتەوەیە: سمێڵا كورت كردنەوەو ڕیش هێشتنەوەو سیواك كردن و ئاو لە لووت وەردان و نینۆك كردن و شۆردنی(البَراجم): ( كە كۆی (برجمة)یە واتە: ئەو شوێنانەی كە چڵكی تێدا كۆدەبێتەوە وەك خەتی سەر پەنجەكان)، وە هەڵكێشان و لابردنی مووی بن باڵ و تاشینی مووی داوێن و شەرمگاو (إنتقاصُ المآءِ). ڕاوی دەفەرموێت: (دە)یەمم لەبیر چۆتەوەو پێم وابێت: ئاو لەدەم وەردانە، وە(وەكیع)- كە یەكێكە لە ڕاوییەكانی- دەفەرموێت: (إنتقاصُ المآءِ) واتە: تارەت گرتن و خۆپاكردنەوە بە ئاو.

 وە لە فەرموودەی تردا بەم جۆرەش هاتووە: عن أبي هريرة(صلى الله عليه وسلم) عن رسول الله(صلى الله عليه وسلم) قال: (( الفِطرةُ خَمسٌ: الإختِتانُ، والإستِحدادُ، وَقَصُّ الشّارِبِ، وَتقليمُ الأظفار، وَنَتفُ الإبطِ )).صحيح. ابن ماجه (292)ق (آداب الزفاف 117 وارواء الغليل 73) انظر صحيح سنن النسائي باختصار السَّند للألباني ص5..

واتە: فیترەت پێنجە: یان پێنج شت لە فیترەتەوەیە: خەتەنە كردن و تاشینی مووی شەرمگاو سمێڵ كورت كردنەوەو نینۆك كردن و توكی بن باڵ هەڵكێشان.

 عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ قَالَ: قَالَ أَنَسٌ: (( وُقِّتَ لَنَا فِى قَصِّ الشَّارِبِ، وَتَقْلِيمِ الأَظْفَارِ، وَنَتْفِ الإِبْطِ، وَحَلْقِ الْعَانَةِ، أَنْ لاَ نَتْرُكَ أَكْثَرَ مِنْ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً)). أخرجه مسلم(258) واللفظ له، والنسائي(14) وابن ماجه(295) وابوداود.

واتە: پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) بۆی داناوین كە كورت كردنەوەی سمێڵ‌و نینۆك كردن‌و توكی بن باڵ هەڵكێشان و لابردن و تاشینی مووی شەرمگا، لە چل شەو زیاتر واز لێ‌ نەهێنین.


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©