سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

نوێژە بارانە(صلاةُ الإستِسقاء)

أغسطس 22, 2022

 سوننەتە لە كاتی باران نەباریندا بكرێت‌و ئەم نوێژە لە دەرەوەی شار ئەنجام دەدرێت و دوو ڕكاتەو لە دواییدا (یان لە پێشەوەی) ئیمام ووتارێك دەخوێنێتەوە، كە تیایدا باسی یادی خواو هەڵنان دەكات بۆ گوێڕایەڵی كردنی خوای گەورەو سەرزەنشت كردنی یاخی بوون باس دەكات، وە ئیمام‌و ئەوانەی كە لە گەڵیدان زۆر داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە دەكەن‌و دەپاڕێنەوە بۆ لاچوونی ئەم نەبارینی بارانە، لەو دوعایانەش كە دەیكەن بڕوانە لاپەڕە (217) لەم نامیلكەیەدا، وە ئیمام پۆشاكەكەی هەڵدەگێڕێتەوەو بە هەڵگەڕاوەیی لەبەری دەكات. بڕوانە (الأدلة الرضية) لاثةرِة(94-95).

 تێبینی(1): لە فەرمودەدا هاتووە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) دوعای نوێژە بارانەی لە خوای گەورە كرد پشتی دەستەكانی بەرزكردووە بەرەو ئاسمان. رواه مسلم(896)

 ئیبن تەیمیە(ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) دەفەرموێت: (وە فەرمودەكەی ئەنەس بەڵگەیە لەسەر ئەوەی لەبەر زۆر بەرز كردنەوەی دەستەكانی چەماونەتەوەو پشتی دەستی ڕوو بە ئاسمان بووە ئەویش لەبەر زۆر دەست بەرزكردنەوەی بووە نەك بە مەبەست، هەروەك لە فەرمودەدا هاتووە: دەستەكانی ڕوو بە دەموچاوی بەرز كردۆتەوە). المستدرك على فتاوى ابن تيمية. جمع: ابن قاسم (ص: 114).

 تێبینی(2): شافیعی وحەنابیلەكان دەفەرمون: وەك تەكبیراتی جەژن تەكبیر دەكرێت بۆی، حەوت لەیەكەم ركات و پێنج لە دووەمدا، كە ئەمەش ووتەی سەعیدی كوڕی المسیّب وعمری كوڕی عبدالعزیز ومكحول ومحمّدی كوڕی جریر الطبري ، و لە ابن عبّاسیشەوە گێڕدراوەتەوە. بەڵام ئەو فەرمودانەی دەیهێننەوە بە بەڵگە یان لاوازە یان باسی ئەوەی تیایە كە نوێژەكە وەك نوێژی جەژنە، كە زانایان دەفەرمون: مەبەست پێی لەوەدایە كە دوو ڕكاتەو دەنگ هەڵدەبڕێت تیایداو لە دەرەوەی مزگەوت دەكرێت وەك نوێژی جەژن. أنظر الموسوعة الفقهية الكويتية (3/312) و سلسلة الأحاديث الضعيفة والموضوعة وأثرها السيئ في الأمة (12/301) برقم(5631).

(كەواتە زۆربەی زانایان لەسەر ئەوەن كە نوێژی (صلاة الاستسقا‌ء) وەك نوێژەكانی تر تەنها تەكبیری دەست پێ كردنی هەیە، چونكە لەو فەرمودانەی باسی نوێژەبارانە هاتووە تەنها دوو ڕكات باسكراوە بە بێ‌ باسی تەكبیر، ئەمەش بۆچوونی مالك والثوري والأوزاعي وإسحاق وأحمد فی المشهور عنه، وأبو ثور وأبو یوسف ومحمّد وغەیری ئەمانیشە لە هاوەڵانی أبی حەنیفە). أنظر موسوعة فقه العبادات (180/2).


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©